×

أحمدی حاجی رشید 17/04/2024 701 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی بێ پارتی دیموکرات فرسەتێکی کەم وێنە

أحمدی حاجی رشید
لەدونیای سیاسەتدا هەل قۆستنەوە یەکێکە لەوفاکتەرانەی کە گۆڕانکاری سیاسی تێدا ڕوو دەدات هەندێک جار هەل قۆستنەوە باشترین فرسەت دەبێت بۆ گۆڕانکاری لە ناوخۆی حیزبەکانیشدا، هەربۆیە هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە هیچ کامیان ناتوانێت ڕکابەری بەرانبەرەکەی بکات لە پێشکەشکردنی کاری باشتر ،بۆ نمونە هەرگیز یەکێتی ناتوانێت کارێکی تەواو جیاواز بکات کە پارتی ئیحراج بکات بەوهۆیەوە لێی بەرێتەوە ئەوە بۆ پارتیش هەر ڕاستە ،سەربارەت بە بەناو ئۆپۆزسیۆنیش لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی شەرمن و بێ دیدگاو موجامیل و هەندێ جاریش ئۆپۆزسیۆنی فریودەر هەرگیز ناتوانێت ببێ بە بەدیل بۆ دەسەڵاتێک کە گەمەکەریکی ئەساسیەو کەی ویستی ئۆپۆزسیۆن دەکاتە دەرەوەی گۆڕەپانەکە .

بەدیوەکەی تردا هێزە دەسەڵاتدارەکان هەوڵ دەدەن لەبەرانبەرەکانیان بەرنەوە بە کردنی هەڵەیەکی ستراتیجی وەک ئەوەی کە پارتی تێکەوتوە، ئۆپۆزسیۆنیش تەنها لەهەوڵی قۆستنەوەی هەڵەی بەرانبەرەکەیدایە کە پلەیەک یان دوان لە رکابەرەکەی پێش کەوێت ،ئەگینا ئۆپۆزسیۆنی کوردستان هەرگیز خۆی بە بەدیلی دەسەڵات نەزانیوە یان کاری بۆ نەکردوە ،ئەوەشی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن دەوترین جگە جوانکردنی وتار لەئەرزی واقع کارێکی ئەوتۆ نەکراوە.

بۆیە لەم هەل و مەرجەی کە هەڵبژاردن قەرار وایە لە مانگی (6) ئەنجام بدرێت ، دەبێت وەک هەلێکی زێڕین سەیر بکرێت و هیچ هێزێکی سیاسی جالەدەسەڵات بێت ئێستا یان لە ئۆپۆزسیۆن بێت نابێت لەژێر هیچ بیانویەکدا رازی بێت بە دووبارە دواخستنەوەی هەڵبژاردن بەپێچەوانەوە هەر هێزێک رازی بێت بە دواخستنی هەڵبژاردن لەبەر بەشداری پارتی ،ئەوە با دڵنیا بێت هەر پارتیەو بەڵام لۆگۆیەکی تری هەیەو کۆمەڵە کادرێکی دیکۆر جیاوازی ناخ پارتی ئیدارەی دەدەن . 

بۆیە ئەوکاتەی کە هەڵبژارن دەکرێت پارتی لەپەرلەماندا نییە ئەمانە ڕوو دەدەن :

یەکەم : حکومەت زوو دروست دەبێت و ئۆپۆزسیۆنی جدییش دێتە مەیدان و چیتر پارتی ناتوانێت ئۆپۆزسیۆن بەکار بهێنێت.
دووەم : وەزیرەکان وەزیری حکومەت دەبن بەرپرسیاردەبن بەرانبەر کارو چالاکی خۆیان 
سێیەم : سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان زۆر بەئاسانی بانگ دەکرێن بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوەیان لێدەکرێت و دوریش نییە متمانەیان لێبسەرنرێتەوە.
چوارەم : یاسای بوجە دێتە پەرلەمان وتاوتوێ دەکرێت بەشەفافی.
پێنجەم : پەرلەمان قودسیەتی خۆی دەبێت و کەس ناتوانیت بەزەبری هێز سەرۆکەکەی بنێرێتەوە بۆ ئەمدیوی دێگەڵە.
شەشەم : لاینگرانی پارتی بەئازادانە خۆپیشاندان دەکەن دژ بەحکومەتی هەرێم .
حەوتەم : سامانی وڵات دیار دەبێت و کەس قۆرخی ناکات بۆ بنەماڵە .
هەشتەم : رۆژنامەنوس زیندانی ناکرێت و ناکوژێت و بێسەروشوێنیش ناکرێت.
نۆیەم : موچە لەبەغدادەوە بێت و تەوتین بکرێت کۆیلەکانیش ئازاد دەبن .
دەیەم : لەهەمووی خۆشتر ڕزگارمان دەبێت لەوتاری قەومەچیەتی و بازرگانی بەناوی کوردایەتیەوە 

ئەگەر ئەمە ڕویدا ئەوەکاتە کورد دەبێتە خاوەنی حکومەتی کوردی ئەگینا هەر حکومەتی جووت بنەماڵە دەبێت و لێوارەنانێکش دەدرێت بەهەندێک .

هەموو وتارەکانی أحمدی حاجی رشید

هەموو وتارەکانی أحمدی حاجی رشید

سەرەکی