توانا عوسمان 05/03/2026 53 جار خوێنراوەتەوە

سەرکێشیکردن بەهەرێمی کوردستانەوە هەڵەیە

سەرکێشیکردن بەهەرێمی کوردستانەوە هەڵەیە، نابێت بەتەلەفۆنێکی ترەمپ یان تەکلیفی چەند ئەفسەرێکی هەواڵگری دڵخۆش بین.

بیرمان نەچێت هەر دوێنێ بوو ئەمەریکیەکان بواریان بە چەکدارە ئەمەوییەکانی دیمەشق دا پەلاماری شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بدەن.

هەر پێرێ بوو ئەمەریکیەکان بواریان بە حەشدی شەعبی دا بەناوی سوپاوە پەلاماری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان بدەن و لەسەر نەوت و زەوی خۆمان دەریانکردین.

مانەوەو پاراستنی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکی سەرکردایەتی کوردە، هەرێم نەک بۆ دانیشتوانەکەی بەڵکو بۆ دۆزی کوردیش لەپارچەکانی تر گرنگە، دەبێت حیزبە کوردیەکانی خۆرهەڵاتیش وەک جێپێی سەرەکی مانەوەی دۆزی کورد تەماشای بکەن و مغامەرەی پێوەنەکەن.

هەموومان دڵمان بەگۆرانکاری خۆشە لەئێران، ئێرانێک بێتە پێشێ کەڕێزی مرۆڤ و ماف و ئازادیەکانی بگرێت، مەترسی نەبێت لەسەر کەس و ئاین بە بواری ڕێزلێگیراوی شەخسی ببینێت و دان بەمافی چارەنوسی کورد و میللەتەکانی ناویدا بنێت.

بەڵام ئەم ئەرکە هی هەرێمی کوردستان نیە، هی میللەتانی ئێرانە، ئەرکی ئێمه پاراستنی خۆمان و پشتیوانی مرۆیی پارچەکان و هێشتنەوەی ئەم پێگەیەیە کەناوی هەرێمی کوردستانە.

 

هەموو وتارەکانی توانا عوسمان

سەرەکی