ڕێدین جلال هەڵەبجەی
23/04/2024
660 جار خوێنراوەتەوە
تف لەو قۆناغەی منی تیا ژیام
* جاران خیانەت بە نهێنی و ژێر پەردەوە ئەكرا، ئێستا بە عەنتەری و شانازی ..
* جاران دزی بە دزییەوە ئەكرا ، ئێستا بە كەڵەگایی ..
* جاران بێشەڕەفەكان شەرمیان لە بێشەڕەفی خۆیان ئەكرد، ئێستا بێشەڕەفەكان پێناسەی شەڕەف و مەنهەجی خوێندن و یاسا دائەڕێژن ..
* جاران جاش بوون و كلكایەتی یاساغ بوو، ئێستا حوكمڕانی موتڵەقن ..
* من قبوڵمە ڕاستەوخۆ لەسەر نەخشەی توركیاو ئێران بم بەڵام بەدەستی دوو {نا}و لەڕێگەی گەورەجاشەكانی وەك مەلا ئیدریسی بەدلیسیەوە نا .
سەرنج بدەن
( موسڵمانێك دڵی بۆ غەززە بسوتێت و دوعایەكیان بۆ بكات لەم كەوكەبە دوورەوە، تیرۆرستە ... مامۆستایان داوای موچەی دزراویان لە بەغدای پایتەختی دەوڵەتەكەی خۆیان بكەن خائینن، بەڵام ئاڵای ئەتاتورك لە قەڵای هەولێر بدرێت نیشتیمانپەروەرییە!)
دیقەت بدەن پارتی چەندە بوێرو لە ڕووەو حیزبەكانی تر چەندە ترسنۆك و جەبانن! ، دەیان ساڵە بە ئێستاشەوە پارتی بە مەكشوفی چەندین جار ئاڵاو هێزی تورك و ئێران و بەعسی هێناوەتە ناودڵ و پایتەختی كوردستانەوە كەچی هێشتا هەر ئەوان بە تەنها خاوەنی گوتاری كەراندنی موتڵەقی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەرین و هێشتا تەواوی لایەنەكانی تر لەژێر كاریگەری و ترسی تەخوینی پارتیدان، كەی بیەوێت ڕیفراندۆمیان پێ ئەكات و كەی بیەوێت تەسلیمی سەڵتەنەتی عوسمانی و عروبەی عێراقی و شاهەنشای ئێرانیان ئەكات) [ئافەرین پارتی] ...
هەرچەندە ڕوون بوو كە موچەو داهات و كەرامەتی گەلی شیمالی عێراق لە ئەنقەرەیە بەناوی كوردایەتیەوە بەڵام هەرگیز پێموانەبووە بەو شەفافیە ئیعلان بكرێت ...
لە ڕێی گەڕانەوەی سەفەرێكی فەڕمی سوڵتاندا بە لادانێكی كاتی و نوكەیەك بۆ هەولێر ئاواهی بۆ ئەكەن ئەی ئاخۆ كاتێك ئاغا گەورەكانی كوردایەتی سەردانی كۆشكەكانی ئاستانە ئەكەن ئەبێ چییان تەسلیم بكەن؟ ! چۆن گومان نەكەین ڕەبایەكانی خۆشیان تەسلیمی ژووری سووری پشودانیان ناكەن !
ئاخۆ ئەبێ گەوجێك و بێ شعورێك هەبێ لەم بەروارە بەدواوە باسی ئاڵاو نەتەوەو نیشتیمان بكات؟ !
ئاخۆ لەم بەروارە بەدواوە حیزبەكانی تر هێشتا لە ترسی ئیعلام و تەخوینی پارتی واز لە مەبادیئە گرنگەكانی خۆیان بێنن و دوای فشەو دروشمی پارتی بكەون؟ هێشتا هەر سەرشۆڕو زەلیلی دەستی پارتین؟
بیهێننە پێشچاوی خۆتان ئەگەر لە سلێمانی ئاڵای ئێران لە شاخی گۆیژە بدرایە چی ڕووی ئەدا!
|