ئیسماعیل حەمە
28/03/2026
1459 جار خوێنراوەتەوە
موسڵمانانی ٤٨ کێن؟
"عەرەبی ٤٨" یان موسڵمانی ٤٨ ، ئاماژەیە بۆ ئەو فەلەستینییانەی کە دوای جەنگی ساڵی ١٩٤٨ کە ئیسرائیل وەک دەوڵەت ڕاگەیەندرا و فەلەستینییەکان بە "نەکبە" یان کارەسات ناوی دەبەن) لە ناو سنوورەکانی دەوڵەتی نوێی ئیسرائیلدا مانەوە و کۆچیان نەکرد بۆڵاتانی دیکەی عەرەبی یان نەچونە شارەکانی دیکەی فەلەستینی ژێردەسەڵاتی یاسر عەرەفات.لە کاتی جەنگی ١٩٤٨دا.
ژمارەیان ئەم عەرەبانە نزیکەی ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ هەزاریان ئاوارەی شارەکانی دیکەی فلستین بوون، بەڵام نزیکەی ١٥٠ هەزار کەسیان لە شار و گوندەکانی خۆیان مانەوەو نەڕۆشتن و ڕازی بوون بەژیانکردن لەژێر بەدەسەڵاتی ئیسرائیلدا.
ڕەگەزنامەبابەتی ڕەگەزنامە، ئەمانە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئیسرائیلین (Israeli Citizenship). پاسپۆرتی ئیسرائیلییان هەیە و مافی دەنگدانیان هەیە، وەک هەرهاوڵاتییەکی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت).
ژمارەی فەرمییان لە ئێستادا ژمارەی موسڵمانی ناسراو بە٤٨ نزیکەی ٢ ملیۆن کەسە، کە دەبێتە نزیکەی ٢١٪ی تەواوی دانیشتووانی ئیسرائیل پێکدەهێنن.....
ئایین زۆرینەی هەرە زۆری ئەم عەرەبانەو بەنزیکەیی (٨٢٪) موسڵمانن. ئەوانی تریش کریستیان و دروزن.
لۆکەیشن جگەلەوەی لەناو شاروشارۆچکەکاندا بڵاوەیان کردووە عەرەبی ٤٨: هاوڵاتی ئیسرائیلن و لە ناو شارەکانی وەک (ناسرە، حەیفا، عەککا، و گوندەکانی نەقب) دەژین....ئەم پێکهاتەیە بەردەوام لە ناو ململانێیەکی قورسدان:
لە لایەکەوە: دەوڵەتی ئیسرائیل وەک "هاوڵاتی پلە دوو" سەیریان دەکات و زۆرجار ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە لە بودجە و دەرفەتی کارو دامزراندندا ....
لە لایەکی ترەوە: هەندێک لە عەرەبەکانی وڵاتانی تر بە "ئیسرائیلی"یان سیخوڕیان دەزانن، لە کاتێکدا ئەوان خۆیان بە بەشێکی دانەبڕاو لە گەلی فەلەستین دەناسن...
زۆربەیان پزیشکن ئەم عەرەبانە لە ناو ئیسرائیلدا وەک هێزێکی گەورەی پزیشکی و ئەکادیمی دەردەکەون؛ بۆ نموونە نزیکەی ٥٠٪ی دەرمانسازەکان و ٢٥٪ی پزیشکەکان لەناو ئیسرائیلدا عەرەبی ٤٨ ن..
هەڵوێستیان لەپاش ٧ی ئۆکتۆبەر ...عەرەبی ٤٨ ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕا لە:
چارەسەرکردنی بریندارەکان: پزیشکە عەرەبەکان لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیلدا شەو و ڕۆژیان خستە سەر یەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو جووانەی لە هێرشەکەدا بریندار بوون، و دواتریش ئەو سەربازانەی لە غەززە دەگەڕانەوە.....
لەکاتێکدا لە هێرشەکەدا ..نزیکەی ١٨ بۆ ٢٠ عەرەبی موسڵمان (زۆربەیان بەدەوییەکانی نەقب) لە ٧ی ئۆکتۆبەردا کوژران.
هەروەها ژمارەیەک گەنجی عەرەب لە لایەن حەماسەوە بە بارمتە گیران و بردرانە غەززە.
ئەمە وایکرد کە لایەنە سیاسییەکانی وەک مەنسور عەباس بە توندی هێرشەکە سەرکۆنە بکەن و بڵێن: "ئەمە نوێنەرایەتی ئایین و نەتەوەی ئێمە ناکات.
|