فارس نەورۆڵی 05/05/2026 107 جار خوێنراوەتەوە

هەنگاوێک بەرەو بەغدا ، دوو هەنگاو بۆ ناو هەرێم

 لەسەر دەمێکدا دەژین بەرژەوەندی ئاراستەی سیاسەت دەکات، بۆیە دەبێت کورد بەو شێوەیە کار بکات کە کام جوڵە واقیعییە نەک کامە ڕاستینەیە.

 ئێستا دۆخی عێراق هەر قسەیەکی لەسەر بکەین قسەی واقیع ئەوەیە کە زۆرینە لە وڵاتان پشتگیری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی تازەی عێراق دەکات، بۆیە پێویستە هەرێم جوڵەکانی هاوسەنگ بێت لەتەک ئاراستەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی. سەردانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا لەم دۆخە هەستیارە ی ، عێراق و ناوچەکەدا دەکرێت تەنها وەک جوڵەیەکی دیبلۆماسی سەیر نەکرێت بەڵک و وەک دیارەیەکی فیکری لێی بڕوانین کە پرسیار ێک دەخاتەڕو ، چۆن پرسی دەسەڵات لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەڕێوە بچێت لەم قۆناغە تازەدا ؟ دەخاتە بەرنامە و گفتوگۆوە. ئەگەر بەغدا تێگەیشتنی ئەوەی بۆدروستببێت کە بەبێ بەشداری ڕاستینەی پێکهاتەکانی عێراق حکومەتێکی سەقامگیر دروست نابێت ، ئەوا لێرەوە سەردانەکە دەبێتە هۆی دروستکردنەوەی متمانەی سیاسی لەنێوان هەموو هێزە سیاسیەکانی عێراق تا ئەو ئاستەی هەموو پێکهاتەکانی عێراق مومارەسەی مافەکانی خۆی بکات لە چوارچێوەی دەستوردا.

 دواجار ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا چەندە گرنگ بێت لەو گرنگتر خۆزگەیەکی ناو خەڵکە کەمن بەردەوام لەناوخەڵکدام و لە داوای ڕاستینەی خەڵک تێدەگەم بۆیە بەپێویستم زانی لەم وتارەدا ئەوخۆزگەیەی خەڵک جێگابکەمە. خۆزگەی منیش ئەوەیە ئەم خۆزگەیەی خەڵک بگاتە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی. خەڵک دەڵێن خۆزگە کاک نێچیرڤان لە بەغداوە بهاتبایە بۆ سلێمانی بۆئەوەی ئەم ترازان و یەکترشکاندنە ی چارەسەر بکردایە.

چونکە بەڕاستی ماڵی کوردی هەلا هەلایە و تادێت دنیای ئێمە لەیەکتر دوور دەکەوێتەوە بۆیە پێویستی بە جوڵەیەکی مێژوویی ستراتیجی حەکیمانە هەیە بۆ کردنەوەی ئەم گرێکوێرەیە تالەم ئیحراجییە ڕزگار مانببێت لە بەردەم جیهاندا کە پێمان دەڵێن توانای پێکەوە هوڵکردنتان نیەونا توانن چوار پارێزگا بەڕێوەببەین. بۆیە ئەو خۆزگەی خەڵک بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد و هێز و ڕەوایەتی ناوخۆ یە .

 کەواتە چەندە گرنگە هەنگاوێک بەرەو بەغدا بڕۆین بۆ پشتگیری بەهێز بونی ئەوهەنگاوە پێویستە دووهەنگاو بۆ ناوخۆی هەرێم بگەڕێینەوە تا کێشەکانی خۆمان چارەسەر کەین وهێز لە خەڵک وەرگرین بۆ سەرکەوتن بەبێ یەکگرتویی ناوخۆ و هێزی خەڵک هیچ جوڵەیەکمان سەر کەوتونابێت ڕێگا کەش زۆر ئاسانە ئەگەر ویستی چاکە هەبێت... وما علی الر سول الا البلاغ

سەرەکی