د. محەمەد ئەمین 11/05/2026 123 جار خوێنراوەتەوە

کورد لە نیوان سۆزی نەتەوەیی وئایندا

ئەگەربڵیم گە لی کورد تەنها نەتەوەیە کە لە گومان ودڵە راوکیدایە لە سەربوونی سۆز بۆنەتەوە یا ئایین بیت وە تیکەڵ کردنی ئەم دوو بابەتە بە یەکەوە هەڵە نیم، چونکە ئەمڕۆ لە سەرهەموو ئاستیک ئەم جەدەلە هەیە.

روداوەکانی سوریا ،ڕۆژئاوا وە ئەمڕۆی ئیران ئەم جەدەلەی توند کرد لە نیوان ئەوانەی بە ناوی لایەنگری پارتە ئیسلامیەکان و ئەوانەش کە نەتەویین، بە تایبەت کە هەندی لە ئیسلامیەکان بە ئاشکرا پالپشتی ئۆردۆگان ئەکەن بەهۆی گوتارە دینیەکانی، وە لەمەڕهەموو هیرش و ویرنکاریەکانی بەرامبەر بە کورد بێ دەنگن بە هەمان جۆر پالپشتیان بۆهیرشەکانی جۆلانی سوری دژی کورد کە گوایە جۆلانی موسولمانە بەلام کوردەکان نائیسلامین، وە بەم پێە بیت ئە گەربەعس وسەدام یا ئەسەدییش ناوێکی دینیان لە خۆنابایە بە ەمان جۆرپاکانەیان بۆهەموو تاوانەکانی دژبە کوردیان بۆئەکردن.ئەم ئارگومێنتەی لای کوردهەیە لای هیچ نەتەوەیەکی ترنیە کە پاکانە بۆکردارەکانی نەیارانی نەتەوەکەی وە نیشتیمانە کەی خۆی بکات بە هۆی ئەوەی ،کە نەیارەکەی هەمان ئاینی ئەوی هەیە ،وە لە حالەتی کوردیدا ،کە نەیارەکەی بە ناوئیسلامیە وە پێی وایە هاولاتیەکەی خۆی نائیسلامیە وە نیشتیمانەکەی لای هیچ پیرۆزی نیە لە چاوشوێنانی تر، وە هەروەها ئایین بکاتە پێوەر بۆ ناساندی دۆست ونەیاری نەتەوەو نیشتیمان  .

لە گەل سەرهەڵدانی دەوڵەت نەتەوە لە دوای سەدەی ۱٥ وە، واتە دوای کۆتایی هاتنی سەدەکانی ناوەراست کە ئیتر دەسەلاتی ئاینی و کلیسەکان بەرەوکۆتیی هات ،نەتەوەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی سنوری نەتەوەیی خۆیان سەبەخۆی خۆیان لە فاتیکان وکەنیسەکانی تری مەسیعی وەرگرت ، وە چی ترئایین نەبوو بە ڕێگر لە بەرەو پێش چونی بزافی نەتەوەیی ،وە جیا لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی کەنیسە بەرژەوندیە نەتەوەییەکان بوونە بنەمای دەولەت نەتەوە. بەڵام پێش سەرهەڵدانی دەوڵەت نەتەوە ،بۆ نمونە لە کاتی شەڕی خاچ پەرستەکان هەموو دنیای مەسیعی لە ئەوروپا لە ژیرپەرچەمی کنیسەی فاتیکانا کۆ ببونەوە نەک نەتەوە بە هەمان جۆرنەتەوەکانی دنیای ئیسلامیش لە ژێرپەرچەمی ئیسلاما کۆ ببونەوە لە کاتی دەسەڵاتی ئەیوبیەکان تا روخانی ئیمپراتۆری ئیسلامی عوسمانی تورکی. هەلبەتە بەم جیاوازیە لە ئەورپا ریسانس لە دایک بوو لە ناو ستەمی کنیسەو ئیمپراتۆرەکان بەلام لە ناو دەسەڵاتی عوسمانی هیچ ریسانس وە جولانەوەیەکی فکری نەبوو تا نەروخا بە دەستی ئینگلیز وە ئینگلیز بۆبەڕژەوەندی خۆی ڕیسانسی دروست کرد لە دنیای ئیسلام بە هینانی بیری وئامرازەکانی شارستانی کردنوەک ، ئامیرەکانی پەیوەندی ، سستەمی نویی بە ریوە بردن ودروست کردنی دەولەتی تازە کە تا ئێستاش نفوزی ئینگلیز بەردوامە لە وەلاتانی کۆلۆنی کراو....هتد

کە ئینگلز هات وئیمپراتوری عوسمانی هەڵوەشاندەوە، نەتەوەکانی  تروەک عەرەب سۆزی ئاینیان خستە لاوەو لە گەڵ ئیگلیز ریک کەوتن بۆ دروست کردنی دەولەت نەتەوەی عەرەرب لە چوارچیوەی زیاتر لە بیست دەولەت، بەلام کورد بە هۆی زاڵ بوونی سۆزی ئاینی تەنها نەتەوە بوو مایەوە لە گەڵ تورک وفریوی سۆزی ئاینی خوارد،هە وڵی نەدا بۆدروست کردنی دەوڵەت وەک عە رە ب ونەتەوەکانی تری ڕزگاربوو لە دەستی ئیمپراتۆری عوسمانی، وە ئەنجامەکەی بەم جۆرە بووکە ئەی بینین لەم  ۱۰۰ ساڵەی رابردوو چی بە سەرکورد هات.

نمونەیەکی تری کۆن وتازە، کنیسەی ئۆڕتۆتۆکسی روسیا کە نوینەرایەتی ئۆرۆتۆدۆکسی ئە وروپای ڕۆژهەڵات وبەشێک لە وەلاتانی بەڵکان ئەکات بەڵام گەلانی پەیرەوی ئۆرۆتۆدۆکس بە هۆی ئاینەوە سۆزی نەتەوەییان لە دەست نەدا، بە هەمان جۆرلە کاتی ئەلمانیای نازی گەلانی پەیورەی مەزهە بی پرۆتستانت بە هۆی ئاینەوە ڕیگریان نەبوو کە هاوکاری هاوپەیمانان بکەن بۆ شکانی دەسەڵاتی نازی لە ئەلمانیا وە ڕزگاربوونیان .

ئەگەر سەیریکی بۆچونەکانی کورد بکریت لە سەرشەری نیوان  ئیران وئیسرائیل  بە ئاشکرا ئەبینڕیت ،کە رەگەزی سۆزی ئایینی زاڵە بە سەرهەرشرۆڤە وهە لسەنگاندنیکا واتە لایەنی ئاینی کراوە بە پێوەرلە بری شرۆڤەیەکی ئەقلانی و واقیعی بە پێوەری بەرژەونەدی کوردی بۆ ئەنجامەکانی شەڕەکە.

گیان لە دەست دانی کچە پێش مەرگەی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵات بەم شێوە تریجیدیایە ی کە بینیمان ،بە هەمان جۆرلە بری ئەوەی کە بە چاوی مرۆیی، سۆزی هاونیشتیمانی وە ئەخلاقی شرۆڤەی بۆ بکریت، لای زۆریک لە خەڵک دوبارە بە پێوەر وە لە روانگە و سۆزی ئاینیەوە لیک دانەوەی بۆ ئەکرێت، کە ئەمەش بۆخۆی تێ وەگلاندنی هەندی رەهەندە کە پەیوەندیان بە بابەتە سەرەکیە کەوە نیە، کە تاوانە کەسێ ڕێگای چارەسەری نەبیت لە نەخۆشخانە جا هەرناوێکی هەبیت وە هیچ بیانویەک پاکانە نیە بۆئەم تاوانە .   

سۆزی ئاینی لە لایەنی معنویەوە سەرچاوە ئەگریت ،وە هەڵبەتە ئاستی ئەم سۆزە بەندە بە چەند هۆکاریکەوە وەک ئاستی رۆشنبیری ،فکری، سیاسی، فلسەفی وە هەروەها سستەمی سیاسی، پەروەردەی وە قۆناخی پێش کەوتنی کۆمەڵایەتی ،بۆ نمونە دنیابینی کۆمەڵگای کشتوکاڵی وشوانکارەیی جیاوازە لە دنیابینی کۆمەڵگەی پیشەسازی یا ژمارەیی/ دیگیتاڵ وە ژیری دەست کرد.

وە سۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانی زیاتر لە لایەنی ماددیەوە سەرچاوە ئەگرێت کە مرۆڤ لە سایەی دەوڵەتی نەتەوە وە سنوری نییشتیمانی هەست بە ئاسایش ئەکات بۆ مانەوە لە ژیان چۆن بالندەیەک هیلانەکەی شوینی ئاسایشی مانەوەیە تی کە هیچ شتی ناتوانی جیگرەی بیت، لە بەرئەوە سۆزی نەتەوەیی هاوتایە لە گەڵ هەوڵ بۆ دابین کردنی ئاسایش، وە هەڵبەتە بەشیکی سۆزی نەتەوەیی جگە لە لایەنە ماددیەکەی  تیکەلەی لایەنی رۆمانسی ومعنویشی هە یە بە تایبەت لای ئەوگەلانەی ،کە زۆرشانازی بە نەتەوەی خۆیان ئەکەن تا ئەندازەی فاشیەت ،کە لە مێژووی تازەدا نمونە زۆرن دیارترینیان ئەلمانیای نازی وە هەمووئەووەڵاتانەی کورد تیانا دابەش کراوە بە پلەی جیاواز.

نە بوونی دەوڵەتی  نەتەوەیی کورد، لەپاڵیا بوونی جولانەوەی سیاسی چەپ وئیسلامی،کە زۆرجاربە هاوکاری وهاندانی دوژمنانی کورد دژایەتی بوونی بیری دەوڵەتی نەتەوەیی کورد ئەکەن، وە هەروەها تالانی وستەمی حکومەتی هەریمی کوردوستان بەرمبەر بە خەڵکی کوردوستان ،کە زۆرلە داگیرکەران خەراپ ترە وای کردوە ،کە زۆرینەی کورد بە تایبەت لە باشوور سۆزی بۆ ئایین زیاتربیت وەک لە  سۆزبۆ نەتەوە،چونکە پیی وایە نەتەوە ئاسایشی بۆ فەراهەم ناکات،بەڵام لە پاڵ ئاینا هە ست بەئاسایش ئەکات، نمونەش ئەبینن ،کە چۆن گروپە ئیاینیەکان بە هانای خەڵکەوە ئەچن لە تەنگانەکان لە بەرامبەریشا دەسەڵاتی حکومەتی هەریم ئەبین کە هەمو کایەکانی ژیان وئابوری ویران ،تالان وە قۆرخ کردوە بۆ چەند خیزان وبەرە بابیک وە بی باکە لە ژیان وگوزەرانی خەڵکی ، تا ئەندازەی برینی مووچەوقوتی خەڵک کە لە دنیای بێ وێنەیە، بۆیە ئەمڕۆ خەڵک لە کوردوستان سۆزی بۆدەسەلاتی حکومەتی شیعە لە بەغدا زیاترە وەک بۆحکومەتی هەریم،چونکە لە بەغدا هەست بە ئاسایشی ئابووری ئەکات.

خەم ساردی بێ باکی وە نارەچنەکینی خەڵک لە بەرامبەرپرسە نەتەوەییەکان بەڵگەیە بۆلاوازی سۆزی نەتەویی، هەڵبەتە بە هۆی ئەم هۆکارانەی کە لە سەروە ئاماژەمان پێ دا،بەڵام لە بەرامبەردا  ڕۆژبە ڕۆژ سۆزبۆ ئایین زۆترتر ئەبێت بە گەڵیک هۆکار وە لە سەرویانەوە دە سەڵاتی حکومەتی میلشیایە ،چونکە بۆ درێژە دان بە دەسەلاتی تاڵانکارانەی پیوستی بە کۆمەلگایەکە، کە لە ڕیگەی هەندی پارت وکەسی ئاینیەوە کە هاوکاریان ئەکات وا لە خەڵک بکەن خەبات بۆ ڕۆژی دوایی بکەن نەک دروست کردنی دەوڵەتی نەیەوەیی کە ببێتە هیلانەی ئارامی وئاسایش بۆکورد، هەروەک کابرایەکی ئیسلامی خۆی وتی ،کە ئەوان خەبات بۆڕۆژی قیامەت ئەکەن وە خەمی ڕۆژی قیامەتیانە نەک ئێستا، ئیترکە خەڵک خەبات بۆ قیامەت بکات سۆزی نە بۆ نەتەوە ئەمێنێ نە بۆ ژیانی ماددی راستی،کە ژیان وشکۆی ماددی بۆ دروست بکات.مامڵە لە گەڵ مەرگی غەزاڵ کە هەموومان بینمیان بەڵگەیە، کە تاچەند خەڵک سۆزی ئایینی زاڵە بە سەریانا لە بری سۆزی نەتەوەیی.

وە ئەوەی گرنگە هەموان بیزانن ئەمەیە کە هەرسۆزیک نەبێتە دروست کەری سوزو سازندەیی ئاشتی لە گەل خۆۆدەوروبەرئەمە سۆزنیە بەڵکو  سوتوە. -بریاربوو ئەم بابەتە بە کتیبک تەوام بکەم بەلام بوارنەبوو بۆیە کردم بە وتاریک هیوادارم کەسانی تربەشدار بن لە سەرشرۆڤەی ئەم بابەتە.

 

هەموو وتارەکانی د. محەمەد ئەمین

سەرەکی