مەعرووف مەجید
16/06/2026
80 جار خوێنراوەتەوە
ڕێژەی بیابانبوون، 14%ی کۆی ڕووبەری عێراق
زەوییە مەترسیدارەکان، 27 ملیۆن دۆنم زەوی بیابان بوون و 55%یش مەترسی بەبیابانبوونیان لەسەرە.
لەدەستدانی ساڵانە، ساڵانە نزیکەی 100 هەزار دۆنم زەوی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییەوە لەدەست دەچێت.
زەوییە کشتوکاڵییەکان، 70%ی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە مەترسی بیابانبوون دان و 61%ی زەوییە کشتوکاڵییەکان بەهۆی بێ ئاوییەوە مەترسییان لەسەرە.
بەرهەمهێنان، 70%ی ڕێژەی دابەزینی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی.
زەوییە تێکچووەکان، لە ساڵی 2020دا، 67.88%ی کۆی ڕووبەری عێراق بە زەوی تێکچوو هەژمارکراوە.
پێداویستی نەمام، عێراق پێویستی بە چاندنی زیاتر لە 15 ملیار نەمام هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بیابانبوون.
سەرچاوەی ئاو، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050، عێراق 20%ی سەرچاوە ئاوییەکانی لەدەست بدات.
زیانە ئابوورییەکان، نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار زیانی ئابووری لە ساڵی 2023 بەهۆی بیابانبوون بووە.
ئامارە جیهانییەکان.
وشکەساڵی، لە ساڵی 2000ـەوە بە ڕێژەی 29% بەراورد بە دوو دەیەی پێشوو زیادیکردووە.
لەدەستدانی زەوی، جیهان ساڵانە نزیکەی 4.18 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی کشتوکاڵی و لەوەڕاندن لەدەست دەدات.
کاریگەری ئابووری جیهانی، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 بەرهەمی جیهانی بە ڕێژەی 10% کەم ببێتەوە.
پێداویستی زەوی، تا ساڵی 2030 بەرهەمهێنانی خۆراک پێویستی بە 300 ملیۆن هێکتار زەوی زیاتر دەبێت.
پاشەکەوتی کاربۆن، گێڕانەوەی خاکی سیستمی ژینگەیی داهێزراو، دەتوانێت ساڵانە نزیکەی 3 ملیار تۆن کاربۆن خەزن بکات، کە یەکسانە بە 25%ی بەکارهێنانی زەوییەکان.
زیانەکانی ئەفریقا، لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا، زیانە ئابوورییەکانی وشکەساڵی لە ئەفریقا گەیشتووەتە نزیکەی 70 ملیار دۆلار.
کاریگەری لەسەر وڵاتانی کەم داهات: 85%ی ئەو کەسانەی بەهۆی وشکەساڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە وڵاتانی کەم داهات یان مامناوەند دەژین
کەمی ئاو، تا ساڵی 2040، زۆربەی منداڵان لەو شوێنانە دەژین کە کەمی ئاوی توندیان هەیە.
وشکەساڵی و کۆچ، تا ساڵی 2045، نزیکەی 135 ملیۆن کەس بەهۆی کێشەکانی پەیوەست بە زەوی و وشکەساڵییەوە ناچار بە کۆچ و ڕەوکردن دەبن
سەرەنجام، عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمین وڵاتی جیهانە کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە و پێویستی بە هەڵمەتێکی نیشتمانیی خێرا هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و چاندنی زیاتر لە 15 ملیار نەمام، هیچ داتاو ئامارێکی فەڕمی نیە لەسەر بەبیابانبوون وێڕای ئەوەی دیاردەکە بوونی هەیە.
دروشمی ئەمساڵ 2026 "لەوەرگەکان: داننان بە بەهایان. ڕێزگرتن لێیان. بوژاندنەوەیان" بەڕێوە دەچێت.
لە ساڵی 1994، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 17ـى حوزەیرانی وەک “رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و وشکەساڵی” دیاریکرد.
|