نەورۆز مەحمود قادر
27/07/2026
1714 جار خوێنراوەتەوە
ئەو دەمەی "کات" دەبێت بە هەلێکی زێڕین
سەرباری ئەوەی ئەمریکا تەنیا پێویستی بە کەنارەکانی ئێرانە لە کەندواو، ئەگەرچی درەنگیش کەوتوون، بەڵام حاڵیحازر گەیشتوونەتە ئەو ڕاستیەی، بەبێ کردنەوەی بەرەی دووەم ناتوانن پێبخەنە ناو خاکی ئێران و هەم سەربازەکانی خۆیان و هەم سەربازی وڵاتانی عەرەبیش لەو سنوورانە کۆمەڵکوژ دەکرێن، لەو پرۆژەیەشدا بەحوکمی ئامادەکاریی و ڕەوایەتی دۆزی ڕزگاربوون و خۆبەڕێوبەریی، تەنیا کوردستان توانای کردنەوەی ئەو بەرەیەی هەیە، هەروەها دووبارەکردنەوەی سیناریۆی عێراق لە ١٩٩١ دوای داگیرکردنی کوێت و بچوککردنەوەی سنووری جوگرافی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ڕەنگە تاکە پلانێک بێت کە ئەگەری سەرکەوتنی هەیە. دەوڵەتی تورکیش بەرلەهەموان هەستی بەم مەترسیە کردووە و بە هەموو توانای خۆی ئەیەوێت شکستی پێبهێنێت و لە هەولەکانیشی بەردەوام دەبێت.
کات لێرەدا ڕۆڵێکی باش دەگێڕێت. چونکە لەلایەک لوتکەی دەسەڵات لەناوخۆی ئاکەپە درزی تێکەوتووە و ململانێ ناوخۆییەکان بۆ میراتگریی ئەردۆگان ڕوو لە هەڵکشانە، کە هەرتەنیا لە سەرۆکایەتی ئاکەپە و دەوڵەتدا خۆی نابینێتەوە، بەڵکو دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرمایەیەکی چەندین ملیار دۆلاریشە، لە پشکی بنەماڵەیی ئەردۆگان. بۆیە ئەمریکیەکان ناتوانن پشت بە دەوڵەتی تورک ببەستن، لەکاتێکدا قەیرانی ناوخۆیی و فەرمیەتی دەسەڵاتیان هەبێت، هەرچەندە تۆم باراک بەر لە چەند مانگێک ڕایگەیاند، کە ئەمریکا دەتوانێت کێشەی فەرمیەتی دەسەڵاتی ئاکەپە و خودی ئەردۆگان لەناوخۆی تورکیا چارەسەر بکات، بەڵام ئەوە کارێکی زەحمەتە و لەکاتی جەنگیشدا ئەستەمە.
ڕەنگە وەک ڕۆژاوای کوردستان لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ ئەمریکیەکان ناچار ببن داواکارییەکانی تورک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتگوێبخەن، ئەگەر ئەو پێکەوە کارکردنە سەربگرێت، ئەوا دەکەوێتە نیوەی کۆتایی سەردەمی حوکمڕانیی ترەمپ. خودی دۆناڵد ترەمپ و ئەندامانی کابینەکەی هەرچەندە جێی متمانەش نەبن و بەئاشکرا هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندیە بنەماڵەییەکانی خۆیان بدەن لە تورکیا و ولاتانی کەنداو، کە بەم دواییە کۆمپانیای هۆتێلەکانی تاوەری ترەمپ و بازرگانی کەرتی گەشتوگوزاریان تێپەراندووە و بەوتەی هەندێک میدیای جیهانی، ئێستا پشکی چەندین کۆمپانیای سیکویریتی(سەربازیی) و پشکی کارگەی بەرهەمهێنانی چەکی تورکیش لەخۆدەگرن، بەڵام بە فشاری پارتی کۆماریەکان ترەمپ ڕەنگە ناچاربێت پشتیوانی لە کورد بکات، بۆئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو قازانجی سیاسیی لێبکەن، ئەوەش ڕێکەوتی هەمان سەردەمی سەرۆکایەتی ئۆبامایە لە شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان، کە لە نیوەی دووەمی سەردەمی حوکمڕانیەکەیدا بوو و خولی سەرۆکایەتی دووەمینی خۆی بوو، کە نەیدەتوانی جاریکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژێرێتەوە، هەربۆیە پارتی دیموکراتەکان ئەودەم، بە بەهانەی شەڕی تیرۆری جیهادیی، تا ڕادەیەک قازانجی سیاسیان لێکرد و تا کۆتایی سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئەنجوومەنی پیران، یاخود زۆرینەی کۆنگرێسی ئەمریکایان بەدەستەوە بوو.
دەوڵەتی تورک بەرلەهەموان درکی بەم ڕاستیە کرد و نزیکەی هەموو کارتەکانی خۆی بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە و دەوڵەتی ئەمریکا بەکاربرد. ئەوان هەرزوو هەموو تواناکانی خۆیان بەکارهێنا بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا و ڕازیکردنی ئەمریکا، بۆ هێرشکردنە سەر گەرەکی شێخمەقسود و دواتر هەردوو پارێزگای حەسەکە و قامیشلۆ و دووبارە گەمارۆدانەوەی کۆبانێ. ئەوەشیان بەرامبەر بە سازشی گەورەی تورکیا لە باشووری سوریا و کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ یۆنان و تەنانەت بەڵێنی مامەڵەکردن لەگەڵ حزبوڵای لوبنانیش ئەنجامدا، هەرچەندە بۆ ئەوەی کۆتایی لە ئێستادا پەشێمانن. لەمەدا بۆ ماوەیەکی کاتیی سەرکەوتوو بوون و ئەمریکیەکانیان خستە بەرەی جیهادیەکان، کە بێجگە لە داڕمانی ئەخلاقی ناوبانگی سوپاکەیان کە لەکاتی جەنگدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، بۆنموونە: لانیکەم تەواوی گەلی کورد لەتووڕەییان بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەمریکیەکان لە ڕۆژاوای کوردستان، بەبێ هیچ گرنگیەک باسیان لە زیانەکانی سوپای ئەمریکا دەکرد لە جەنگی پێشوو، ئەوەش بەو واتایە دێت ناوچەکانی کوردستان، چیتر ناوەندێکی پارێزراو نین بۆ سەربازە ئەمریکیەکان، کە لەساڵی ١٩٩١ەوە متمانەیان لەلای گەلی کورد پەیداکردبوو، ناچاریشیکردن لەزۆر خاڵی سەربازیی گرنگ لە باشور و ڕۆژاوای کوردستان بکشێنەوە، هەروەها ناڕەزاییەکی گەورەی ناوخۆیی لەناو ڕیزی پارتی کۆماریەکانی ئەمریکاشی لێکەوتەوە، کە لە ئێستادا لەڕێگەی زۆرینەی ئەندامانی ناو کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران، دەسەڵاتی ڕەهای حوکمڕانیی ئەمریکایان لەدەستدایە و ترەمپ و کابینەکەی ناتوانن تەواو پشتگوێیان بخەن. لە ساڵی ٢٠١٩ و دوای داگیرکردنی سەرێکانی و گرێسپیش لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، وەزیری بەرگری ئەوکاتە، "جێنەراڵ ماتیس" لەبەر ئەم هۆکارە لە کابینەی یەکەمی ترەمپ دەستی لەکار کێشایەوە، نەوەک لە خۆشەویستی ناوبراو بۆ نەتەوەی کورد!
لێرەدا پێویستە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕێبەر ئۆجالان بکرێت، ئەو لە دورگەی ئیمرالیەوە و تەنیا لەڕێگەی چەند ڕۆژنامە و کەناڵێکی تورکی کۆنترۆڵکراوەوە، درکی بەو مەترسیە گەورەیە کرد و لەوەش حاڵیبوو کە ئەکرێت گەلی کورد لە پارچەکانی دیکە، سود لە فاکتۆری کات ببینن و سەرلەنوێ لە ئاکتۆرێکی ناچارکراوەوە پێگەکەی خۆی بگۆڕێت بۆ ئاکتۆرێک کە دووبارە مافی هەڵبژاردن و بڕیاردانی هەبێت. ئەو بەرلە هەموومان درکی بە هەنگاوەکانی دەوڵەتی تورک کرد، کە فەرمیەتی نێودەوڵەتیی بۆ ڕاوەدوونانی خەباتگێڕانی کوردی لەگیرفاندایە و هەمیشە دەیکاتەوە بە بەهانە بۆ ئەوەی خۆی لە پاراستنی بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی ئەندامانی دیکەی ناتۆ لابدات، نەک هەموو جیهانی خۆراوا (ئەمریکا و ئەوروپا)، بەڵکو بەمدواییە و لەڕێگەی "ڕێکەوتننامەی ئەستانە"، توانی کاریگەریی بکاتە سەر هەڵوێستی ئێران و چین و ڕوسیاش، کە وەک زلهێزانی ڕۆژهەڵاتیی و میراتگریی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەتی ڕابردوو، خاڵە لاوازیەکەیان لەلای دەوڵەتی تورکە، ئەویش بریتیە لە مامەلەکردنی ئەوان تەنیا لەگەڵ دەسەلاتی ناوەندیی و پاراستنی هەژموونی دەوڵەت-نەتەوە، بۆیە لەدوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، ئەوان بێ لە تاران هیچ موخاتیبێکی دیکەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست نیە. بەبڕوای ئێمە هەر ئەوەش هۆکاری ڕەخنەگرتنی بەڕێز ئۆجالانە لە ساڵانی ڕابردوو، لە پایە ئەرتۆدۆکسیەکانی بیروباوەڕی کۆمونیزم لەناو ناوەندی دەسەڵاتی دەوڵەتیی، لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ دۆزی گەلان کە ئەو پێیوایە ئەوە دوورە لە بنەمائەخلاقیەکانی بیروباوەڕی سۆشیالیزم.
ئەمڕۆ زیاتر ڕۆشندەبێتەوە، کە بەڕێز ئۆجالان لەراستیدا دەستی بۆ دەوڵەتی تورک درێژ نەکردووە، بەڵکو بەناراستەوخۆ ئاگربەستی لەگەڵ ناتۆ و دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، هەر ئەوەش بوو بە هۆکاری ئەو ڕووماڵە جیهانیەی کە بۆ پەیامەکەی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو کرا. ئەو هەر لە ناوراستی ساڵانی ٩٠ەکانەوە و لەپاش پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیش بۆ ڕاوەدوونان و دەسگیرکردنی، باوەڕی وابووە کە دەوڵەتی تورک لەلایەن چەندین تۆڕی مافیایی زەبەلاحی نێودەولەتی و تورکیەوە بە بارمتە گیراوە، هەروەها لەو جەنگە سەرتاسەریەی خۆی کە بەرامبەر بە هەبوون و ناسنامەی کوردیش ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی تورک بەتەنها پلانسازیی بۆنەکردووە و پاراستنی هەژموونی تورکیاش لەناتۆدا وەک قفڵکردنی دەرگای ژوورێکی نهێنی وایە، کە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بەنهێنی ئەو مامەڵە بازرگانی و سەربازییانە لەناویدا ئەنجامدەدەن، کە بەهۆی دەستوری مەدەنی و یاسا دیموکراتیەکانی خۆیان، ناتوانن لە وڵاتەکانی خۆیان بەرجەستەی بکەن، بەڵگەی ئەوەش بوونیادنانی ئەرگەنەکۆن و گلادیۆ بووە لە ڕابردوو و داعش و دواتر هەتەشەیە لەم ساڵانەی ڕابردوو.
بەڕێز ئۆجالان هەر لە بانگەوازیەکەیدا باس لە ڕزگارکردنی تورکیا دەکات لەدەستی تۆڕە مافیاییە نێودەوڵەتی و تورکیەکان، دیارە بەو ناونانە، بەزمانێکی دیکە ئەو وەسفی لوتکەی دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنیی ناوخۆی تورکیاش دەکات، هەربۆیە لەوەڵامی ئەوەدا ئەردۆگان و ئاکەپە پرۆسەکەیان ناوناوە پرۆسەی "تورکیای بێتیرۆر" . هەر بەو هۆکارەش بەر لە زیاتر لە ساڵێک بە داواکردنی خۆهەڵوەشاندنەوە لە پەکەکە هەڵوێستێکی شۆکهێنەری ڕاگەیاند، خودی خۆشی ئاماژەی پێدا و رایگەیاند؛ کە دڵنیایە بەم هەڵوێستە هەڵمەتێکی میدیایی و راگەیاندنی ناوازە لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، بۆیە وتیشی؛ کە ئەو بەتەنها بەرپرسیارێتی ئەو هەنگاوە هەڵدەگرێت، کاتێک داوای خۆهەڵوەشاندنەوە و بێدەنگکردنی چەکی لە پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە کرد، تەنانەت بۆ هەندێک لە هەوادارانی خۆشی بوو بە جێی پرسیار.
وەک ئەوەی بەڕێز ئۆجالان بە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بڵێت: ئەوە عەرز و ئەوە گەز، دەوڵەتی ئێستای تورک پێشکەش بەخۆتان بێت، ئێمە چیتر دەستی سوپای تورک ناگرین بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانی ئێوە. ئەوەش بوو بە هۆکاری دوودڵی دەسەڵاتدارانی سەربازیی و سیاسی ئێستای تورک، بۆیە ئیرادەی هەوڵدان بۆ تێکدانی پرۆسەکە و هەڵگیرساندنەوەی شەڕی کورد ئێشتا بەهێزە، چونکە ئەگەر ئەوان شەڕی کورد نەکەن، پێویستە شەڕی لایەنگەلێکی دیکە بکەن کە خاوەنی هێزی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی هاوتای سوپاکەی خۆیانن، ئەگەر بەهێزتریش نەبن. بەوهۆکارە لەئەگەری دووبارە ڕۆشنبوونەوەی ئاسۆی هیواکانی کورد و پاشەکشێی هەژموونی تەوژمی ئیسلامیی سوونیی سەنتەری بەهەردوو باڵی ئیخوانی و جیهادیەکانیشەوە کە وەک میراتگری دەوڵەتی تورکی مۆدێرن، لەسەر وتاری قڕکردنی گەلی کورد خۆی بوونیادناوە، دەبێت هەموولایەک ئەو ڕاستیەمان لەبەرچاو بێت، کە پێشنیارەکانی
|