مەلا هەندرێن 23/08/2026 464 جار خوێنراوەتەوە

 کورد لەنێوان پارەی عەرەب و نامووس و نیشتیماندا 

بەداخەوە، لەکاتێکدا مەترسی گەورەترین هەڵمەتی تەعریب، وەک رۆژی رووناک تیشکی خۆی بەسەر هەموو شوێنێکی کوردستاندا بڵاوکردۆتەوە، بە شێوەیەکی فراوان گوێم لە هەندێک رستەی جەرگ بڕ دەبێت وەک:- (ئەگەر عەرەب نەمێنێت، بازاڕمان نامێنێت. یەک دەڵێت ئەو دوو فلوسەی ئێستا دەستمان دەکەوێت، بەهۆی کڕیارانی عەرەبە. یەک دەڵێت، ئەو کەمە کڕین و فرۆشتنەی لە بازاڕی زەوی و زار هەمانە، عەرەب نەمێنێت دەبێت نووسینگەکانمان دابخەین، ئەوەی تر دەڵێت ئەگەر کڕیاری عەرەب نەبێت دەبێت تەواوی پڕۆژەکانی نیشتەجێ ڕاگرین، دوکاندارە بچووکەکانیش دەڵێن، ئەگەر عەرەب نەبن، کرێی دوکانیشمان پێ دەرنایەت. ئەوە کافتریا و چێشتخانە و تەواوی شوێنەکانی تریش هەر هەمان قسە دەکەنەوە)، منیش لە وەڵامی هەمووان دەڵێم:-

١- لێرەوە بە حکومەتی هەرێم و تەواوی لایەنە سیاسییە بەرپرسەکان دەڵێم، کە دەمان گوت عەرەب ووردە ووردە دەست بەسەر جومگە سەرەکییەکانی ژیان و ئابووری کوردستاندا دەگرێت و کۆنترۆڵی بازار و پارە و پولی کوردستان دەکات، گاڵتەتان پێ دەهات. سەیرکەن ئێستا هەرچی خەڵکی کوردستان هەیە، بە حکومەتیشەوە بۆتە فرۆشیار و چی عەرەبیش هەیە بۆتە کڕیار، کورد هەموو شتێکی خۆی دەفرۆشێت، زەوی و زاری خۆی، خانووبەرە و موڵکەکانی، دوکان و شوێنە گەشتیارییەکانی دەفرۆشێت، عەرەبیش بە پارەیەکی بێ شوماری میر و ئاغاکانیان لە خەلیج هەموو شتێکی کورد دەکڕێت. لە کۆتاییەکەی کورد کوردستان دەفرۆشێت و عەرەبیش کوردستان دەکرێت. لە هەموو دوونیاش حاکمی بازاڕ و جوڵەی ژیان و ئابووری کڕیارەکانن، نەک فرۆشیارەکان. کڕیار دەبێتە خاوەنی موڵک و ماڵ و خاک و نیشتیمان و فرۆشیاریش کە پارەکەی وەرگرت و خستیە گیرفانی خاوەنی هیچ نیە و دەبێت ئەو شوێنە بەجێ بهێڵێت. بە تێپەڕبوونی کات، کڕیاری عەرەب لە کوردستان دەبنە خاوەنی هەموو شتێک و نیشتیمانێک دەکڕن، کوردیش هەموو شتێکی خۆی دەفرۆشێت و تەنانەت نیشتیمانیشی نامێمێت. بزانن کوردستانتان گەیاندۆتە کوێ؟ واتان کرد تەواوی کورد پێی وابێت بەبێ عەرەب ناتوانێت بژیت، هەموو پێیان وایە ئەگەر عەرەب لە کوردستان نەمێنن، ئەوە دەمرێت لەبرسان و ئیدی دەبێت بە تکا و رجا و پاڕانەوەش، هیوای هەبوون و زۆرتر بوونی عەرەب بخوازن لە کوردستان. واتان کرد کە کورد لە وڵاتی خۆشی ببێتە کۆیلەی پارە و پولی عەرەب.

٢- دڵنیابن ئەو کڕین و فرۆشتنە لێرە کۆتایی نایەت، عەرەب لە لوتکەی هێز و کەیف و سەفای کڕینی بەهەشتێکە لۆ نەوەکانی خۆی، (تەنانەت دەست دەبەن لۆ کڕینی ژن و کچانی کوردیش). کوردیش لە لوتکەی شکست و پاشەکشە و سوک و رەزیل بووندایە و لە رۆژە رەشەکانی گرێبەستی فرۆشتنی بەهەشتی نیشتیمانەکەیەتی بە عەرەب. دەبینن چەند ساڵێکی تر، ئەو پرۆسەی کڕین و فرۆشتنە دەگاتە کۆتایی، کورد بەسەرکردە و سەرمایەدار و ملیار دێرەکانیشییەوە، دوا زەنگی چۆڵکردنی کوردستانی بۆ لێدەدرێت و عەرەب پێی دەڵێت، (ئێوە بێگانەن و لێرە خاوەنی هیچ شتێک نین، ئەوەی رازییە بە کۆیلایەتی و رادەستکردنی شکۆ و نامووس و کەرامەتی، دەتوانێت بۆ خزمەتی عەرب بمێنێتەوە، ئەوەی رازیش نییە دەتوانن بڕۆن و ملتان بشکێنن و بۆتان نییە لەسەر خاکی عەرەب ژیان بکەن).

٣- پێویستە خەڵکی کوردستان هۆشیار ببنەوە و ئەو راستیە بزانن کە هۆکاری سەرەکی نەهاتنی موچە و برسی و بێ دەرەتان کردنی خەڵکی کوردستان و ئابلوقەی ئابووری دوژمنان لەسەرمان، بابەتی ئاسان کردنی پڕۆسەی تەعریب و بە ئاسایی وەرگرتنی هەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی عەرەبە لە کوردستان. سەیربکەن چۆن بەرنامەرێژ کراوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نەرم و بێ دەنگ پرۆسەی بە عەرەب کردنی کوردستان بەرێوەبچێت، پارە و داهاتییان لە خەڵکی کوردستان قاتی کردووە، بۆ ئەوەی بە ناچاری ببیتە فرۆشیاری موڵک و ماڵی خۆیان بە عەرەبی تەعریب چی، لەولاشەوە عەرەبێکی بێ شومارییان بە کوردستان وەرکردییە و گەورەترین پاڵپشتی داراییان خستۆتە بەردەستیان بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین موڵک و خانوو ڤێلاکانی کوردستان بکڕن. کەوایە خەڵکی کوردستان هەژارکراوە و بەردەوامیش هەژارتر دەکرێت لۆ ئەوەی هەرچی هەیەتی بە عەرەبی بفرۆشێت و لەکۆتایی تەنها کۆیلایەتیمان لۆ بمێنێتەوە و هیچی تر. مرۆڤی کورد بەهیچ شێوەیەک نابێت پێی وابێت هەبوونی عەرەب قازانجی ئابووری هەیە لۆمان، بگرە هەبوونی عەرەب هۆکاری سەرەکی وێران بوونی ئابووری و دابەزینی ئاستی بژێوی خەڵکی کوردستانە.

٤- باشە ناپرسین بۆچی بازارەکانی کوردستان، گرانترین بازارە لە تەواوی عێراق و نرخی هەموو شتێک چەندان قات بەرزترە لە چاو شارەکانی تری عێراق؟! دڵنیابن ئەمەش بەشێکی تری پیلانی دوژمنانە بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی بە عەرەب کردنی کوردستان، وایانکردووە خێزان و تاکی کورد بەو بڕە داهاتەی هەیەتی (چ شڕە موچەکەی بێت یان کەسابەت) بەرگەی ئەو گرانییە نەگرێت و نەتوانێت بژێوی مانگێکی خۆی پێ دەستەبەر بکات، بەمەش ناچار دەبێت، موڵک و ماڵی خۆی بفرۆشێت، کڕیاری دەست و گیرفان پریش عەرەبی تەعریب چین، ئیدی کورد دەبێت بفرۆشیت و عەرەبیش ووردە ووردە لێیان دەکرێت. کەواتە دوژمن بە هاوکاری بازرگانان و گەندەڵکاران و چاوپۆشی کردنی حکومەتی هەرێم، دوو چینە خەڵکی لە کوردستان رووبەرووی یەکتر کردۆتەوە، چینێک فول پارە و زەنگین و سەرمایەدار، کە بریتین لە عەرەبی تەعریبچی و بازرگان و گەندەڵەکان و بەشێک لە بەرپرسەکانی کورد، (واتا چینە پارەدارەکەی کوردستان بە حکومەتیشەوە هاوچین و هاوپەیمان و دۆستی ستراتیژی عەرەبن و لەیەک سەنگەردان و بەرگریش لەیەکتر دەکەن). چینی دووەم، سەدا هەشتای خەڵکی کوردستان دەگرێتەوە، کە لەرووی ئابووری یان هەژارن، یانیش بەخێرایی بەرەو هەژاری دەرۆن. چینە باڵادەست و زەنگینەکەی کوردستان بە کورد و عەرەبەوە، کەوتوونەتە روتاندنەوەی خەڵکی کوردستان، هەر موچە گەیشتە دەستی خەڵکی هەژار، بەخۆشی نازانێت چی لێ بکات و لە قورگی کامە حوتی بکات. کاسبکاریش بەهەمان شێوە داهاتی هەرچەند بێت، لەبەر گرانی بەنزین و نەوت و غاز  

هەموو وتارەکانی مەلا هەندرێن

هەموو وتارەکانی مەلا هەندرێن

سەرەکی