ئاوات عەبدوڵا 16/09/2026 46 جار خوێنراوەتەوە

کۆتاییەکی نوێ بۆ نەوەی نوێ

دەمەویست وتارەکەم هەڵگرم بۆ دوای پێکهێنانی حکومەت و فڕێدانە دەرەوەی نەوەی نوێ لەهاوکێشە سیاسیە نوێکان بەڵام گرنگی و خێرایی ڕوداوەکان وای لێکردم ئێستا قسەکانم بکەم

دەتوانم بڵێم لەدوای ڕاپەڕینەوە هیچ هێزێک وەک نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی فاشیلانەو سەتحیانە سیاسەتیان نەکردووە

هەڵچون و داچونێکی خێرا چ لەڕوی سیاسی و چ لەڕوی میدیاییەوە!

نەوەی نوێ هەر تەنیا هێزێکی سیاسی کاول نەکرد بەڵکو میدیاو تەلەڤزیۆنێکیشی وێرانکرد !

میدیاکەی کەمێک باشتربوو بەڵام چۆن دەکرێت هێزێکی سیاسی پێش ئەوەی لەدایک بێت بمرێت

لەراستیدا جیاوازی زۆرە لەنێوان کاول بونی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ گۆڕان دوای چونە حکومەت و نەتوانینی چاکسازی لەحکومەتدا بەرەو پوکانەوەو کاول بون چوو نەوەی نوێ بەپێچەوانەوە پێش ئەوەی هیچ حەرەکەیەکی سیاسی حوکمڕانی بکات لەناوچوو

پۆپۆلستی و هاشوهوش لای من ناچێتە چوارچێوەی حەرەکەی سیاسیەوە بەڵکو هێزی سیاسی بەتاقیکردنەوەی حوکمڕانی و چۆنێتی گەمە سیاسیەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا دەناسرێتەوە کە نەوەی نوێ هیچ لەم هاوکێشانە تێنەگەیشت و نەیزانی خۆی بگونجێنێت

باچاوەڕێکەین لەماوەکانی داهاتوودا هەمووان گوێمان لەدەنگی تەقەیەکی زۆر بەهێز دەبێت ئەویش بریتیە لەتەقەی کەوتنی هاوکێشە بۆشەکەی شاسوارعەبدولواحیدو نەوەی نوێ !؟

 

هەموو وتارەکانی ئاوات عەبدوڵا

سەرەکی