3   کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی کاریگەری هێرشی حوسییەکان؛سعودیە کۆبوونەوەیەکی بە بەشداری ئێران هەڵوەشاندەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، لەسەر داوای سعودیە كۆڕبەندی هورمز هەڵوەشاوەتەوە كە بڕیاربوو لە عوممان بكرێت و ئێرانیش بەشداری بكات، ڕەتیشیكردەوە هیچ پلانێك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا هەبێت.

كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو، لە كۆنفرانسەكەدا بەقائی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی كۆڕبەندی هورمز كە بڕیاربوو بە بەشداری ئێران و وڵاتانی كەنداو لە عوممان بەڕێوەبچێت، وتی لەسەر داوای سعودیە كۆڕبەندەكە هەڵوەشایەوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، بەداخەوە وڵاتانی كەنداو ئەو هەلەیان نەقۆستەوە كە دەیتوانی قوڵایی كێشەكان زۆر كەمتر بكاتەوە.

دواتر وتی، هەندێك وڵات بە ئەنقەست دەیانەوێت نێوانی ئێران و وڵاتانی دراوسێ تێكبدەن بۆیە وڵاتانی ناوچەكە دەبێت زۆر بە وردی ئەم بابەتە هەڵسەنگێنن. بەقائی سەبارەت بە گفتوگۆكانی ئێران و ئەمریكا وتی،تائێستا پلانی هیچ گفتوگۆیەك لە داهاتوویەكی نزیكدا لە ئارادا نییە،كێشەكەش وڵاتانی نێوەندگیر نین،بەڵكو نەبوونی ویست و خواستی ڕاستەقینە بۆ ڕێككەوتن لەلایەن ئەمریكاوە كێشەی سەرەكیی ئێرانە.

لەبارەی داخرانی بەشێك لە سنورەكانی عیراق و ئێران، بەقائی باسی لەوەكرد،كونسوڵی ئێران لە بەغداد، دوای گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق،توانیویانە لێپرسراوان بە كردنەوەی سنورەكان ڕازی بكەن.

 وتەكانی بەقائی لەكاتێكدایە، رۆژی دووشەممە 14-09-2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، ئێران دەیەوێت بەخێرایی و زۆر بە پەرۆشییەوە رێككەوتنێك بكات، وتیشی من بڕیار دەدەم كە ئایا ئەمریكا بەشداری دەكات یان نا كە ئێمە كراوەین بۆ ئەو بیرۆكەیە.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن و رۆژی یەكشەممە عوممان رایگەیاند كۆبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی كەنداو سەبارەت بە گەرووی هورمز، كە بڕیار بوو رۆژی دووشەممە بەڕێوەبچێت، دواخراوە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی عوممان بڵاویكردەوە، بڕیاردراوە كۆبوونەوەكەی شاری سەلالە بۆ كاتێكی دیكە دوابخرێت، بە ئامانجی رەخساندنی زەمینەیەك بۆ دیالۆگێكی بنیادنەرانە.

بە وتەی بەشێک لە چاودێران، ڕەنگە دواخستنی کۆبوونەوەکە و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی بە هێرشی پێچەوانەی حوسییەکان هەبێت بۆسەر هێزەکانی حکومەتی یەمەن و دەستبەسەرداگرتنی چەند ناوچەیەک و نزیکبوونەوە لە گەرووی بابولمەندەب کە سعودیە دەیویست بیکاتە جێگرەوەی گەرووی هورمز.

لە 28ـی شوباتی رابردووەوە، دوای ئەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل هێرشیانكردە سەر ئێران و جەنگێكی فراوانتر لە ناوچەكەدا دروستبوو، گەرووی هورمز رووبەڕووی گەمارۆی ئێران و دواتریش ئەمریكا بووەوە.

 دوای زیاتر لە شەش مانگ لە جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەردەوامیی ئەم گەمارۆیە نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە، كە لەم هەفتەیەدا گەیشتە سەروو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

  • بەهۆی کاریگەری هێرشی حوسییەکان؛سعودیە کۆبوونەوەیەکی بە بەشداری ئێران هەڵوەشاندەوە

  • نیگەرانییەکانی تاران و فشاری واشنتن؛ هاوکێشە نوێیەکانی هەرێم لەبەردەم تاقیکردنەوەی ناوچەییدا

  • چوار ساڵ دوای گیانلەدەستدانی ژینا؛ لە شکستی یاسای حیجابی زۆرەملێ وە تا بەردەوامیی خەباتی ژنان

  • لە گەرووی هورمزەوە تا بازاڕە جیهانییەکان؛ لێکەوتەکانی جەنگی ئێران لەسەر ئاسایشی وزە و ئابووریی جیهانی

  • قەیرانی بەنزین لە هەرێم و عێراق؛ لەنێوان دروشمی سیاسی و کورتهێنانی ڕاستەقینەدا

  • مەرجەکانی کەجەکە و پەیامی ئیمراڵی؛ ئایا پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەگاتە ئەنجام؟

  • پێنج کێشە بەرۆکی گرتووە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران جێگرەوەی هەیە؟

  • هاوکارییەکان لە ٤٥٠ ملیۆنەوە بۆ سفر؛ جەبار یاوەر:تەنها هاوکاری پێشمەرگە کۆتایی نەهاتووە

  • هێرش بۆ سەر زڕگوێزەڵە و تەقینەوەکانی هەڵەبجە؛ پەیامی تۆقاندن لەبەردەم مانگرتنی گشتی ڕۆژهەڵاتدا

سەرەکی