×

‌سوبحى مەهدى 08/05/2024 217 جار خوێنراوەتەوە

دواخستنی ھەڵبژاردن دژبە خواستی خەڵک و قەوارەی ھەرێمە

ھەروەک لەھەموو خولەکانی ھەڵبژاردنی پێشوودا کراوە. ئەمجارەش دوای دیاریکردنی چوار کاتی جیاجیا بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.وادووبارە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن ھەڵپەسێرران وبەوەش ھەڵبژاردن دوادەخرێتەوە.

لەھەر سیستمێکی سیاسیدا ئەگەر ئیرادەی چەسپاندن وگەشەپێدانی دیموکراسی ھەبێت ئەوا پێش تەواوبوونی ھەر خولێک ئامادەکاری بۆ خولی دوای خۆی دەکرێت و لە زۆربەی ووڵاتانیشدا لە ڕۆژژمێری ساڵدا جێگیردەکرێت.

ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان و لەسایەی دەسەڵاتی دوو حزبیدا دەگوزەرێت لە دونیادا کەم وێنەیە و کاتی ھەڵبژاردن بە گوێرەی بەرژەوەندی ئەم حزب یان ئەوی تر ڕێک دەخرێت و یاسای ھەڵبژاردن و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ھەربە گوێرەی بەرژەوەندی دەسەڵات دادەنرێت.

ئەگەر ھەڵبژاردن گەڕانەوە بێت بۆ گەل و دەنگدان بێت بۆ نوێنەرەکانی گەل بۆ بەڕێوەبردن ووڵات. ئەوا گەلی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەندامانی خولێکی پەرلەمانیان ھەڵبژاردووەو ھەرلەم پەرلەمانەوە متمانە بۆ دامەزراوەکانی ڕاپەڕاندن وەرگیراوەو دەبێت دوای چوار ساڵەکە ئەم مافە بگەڕێتەوە بۆ گەل.

ئەم ھەوڵانەی حزبە ناکۆکەکان بۆ میکانیزمی ھەڵبژاردن و کۆک لە پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان بەم کارانەیان زیانی گەورە بە ناوبانگی ھەرێم و دەسکەوتەکانیان گەیاندووە و دەگەیەنن و ئەگەری مەترسیدار دەخەنە بەردەم مانەوەو بەردەوامی قەوارەی ھەرێم و لایەنگری و پشتیوانی دۆستانمان لەجیھاندا.

زۆربەی حزب و قەوارەو ھاوپەیمانیەکان وێرای ئامادەکاری خۆیان و لایەنگریان بۆ ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدان دژی ئەم ھەنگاوانەی دەسەڵاتداران دەوەستنەوە کە لەکۆتاییدا زیانەکانی زیاتر دەبن. و داواکراوە لە ھەموو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە ھەوڵبدەن ھەڵبژاردن دوانەکەوێت و کاربکرێت ڕێکارەکانی دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن زۆر دوانەکەون تا چیتر ھەرێم لە بۆشایی یاساییدا نەمێنێتەوە.

سەرەکی