×

توانا ئەمین 10/05/2024 231 جار خوێنراوەتەوە

بۆ نەورەسەکانی دووکان بە کۆمەڵ دەمرن!

ئێمە دەیان زانکۆ و پەیمانگامان هەیە، سەدان مامۆستای ئاژەڵ و پەلەوەرناس، هەزاران خۆێندکاری ڤێترنەریمان هەیە، زانکۆکان تاقیگەی زۆر باشیان هەیە، دەستەی ژینگە هەیە، کە سەرۆکەکەی پلەی وەزیرە...

ئەمانە لە کارەساتێکی ژینگەیی وەهادا چی دەکەن؟ 
دەبوو قایمقامیەتی دوکان پێش ئەوەی بهێڵێ وێنەی بە کۆمەڵ مردنی نەورەسەکانی بڵاوببێتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵی ئاگاداربکردایەوە بێن بۆ لێکۆڵینەوە بەو پێیەی بەڕێوبەرایەتی ڤێترنەری سەر بەوانە.

دەبێ بەزوویی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانکۆکان ڕابسپێرێت بۆ توێژینەوە و هۆکاری مرداربوونەوەی ئەم باڵندانە، دەستەی گەشتوگوزار کە کارەساتەکە لە سەیرانگایەکی کوردستاندایە بە جدی وەریبگرێت و بەدوایدا بچێت...

دەبێ ڕێکخراوە ژینگەدۆستەکان بێنە سەر هێڵ، مرۆڤە بە ویژدانەکان قسە بکەن.

ئێمە حیزبێکمان هەیە بەناوی (پارتی سەوزی کوردستان) خۆیان دەڵێن ١٠٠ کاندیدیان بۆ پەڕلەمان هەیە، بەڵام ١ حەرفیان لەسەر ئەم کارەساتە سروشتییە گەورەیە نییە! 
بە کورتی خوشک و برایانی خۆشەویست..

ئەم باڵندە جوانانە وەک من و تۆ هی ئەم خاکەن، چۆن دەبێ لێگەڕێین ئاوا قاتوقڕ بکرێن و ئێمە لە فەیسبووەکەوە سەیریان بکەین؟!

هەموو وتارەکانی توانا ئەمین

سەرەکی