×

غـازی فیصـل 15/05/2024 130 جار خوێنراوەتەوە

ئەگەرخۆمان نەگۆڕین دەمانگۆڕن

ڕاستە حزبە کوردستانیەکان بە پشتیوانی جەماوەر و پێشڕەوی شەهیدان لە شاخ سەرکەوتووانە خەباتیان کردو گەیشتینە نیمچە ئازادیەک 
بەڵام دەبێ ڕاشکاوانە ڕەخنە لەخۆمان بگرین 
هەم خۆمان و هەمیش دنیا 
لەوە گەیشتن لەهەرێمی کوردستان 
لەدەوڵەتداری و لەئۆپزسیۆن سەرکەوتوو نەبووین 
لۆیێ پێویستە خۆمان بگۆڕین و پەلە بکەین
لە بەخۆداچونەوە 
ناگەڕێمەوە سەر ئەو شتانەی بەسەرماندا تێپەڕین و نەمانکرد بەڵام گەورەترین ئەو شتانەی بەسەرماندا تێپەڕین 
ناتەبایی بوو ،
بایەخ نەدان بوو بە پەروەردە 
وە دانەنانی بناغەی ژێرخانێکی بەهێزی ئابوری فکری بوو ، 
ڕێگری کردن نەبوو لەگەندەڵی 
بەکورتی نەمانتوانی قەرزی خەبات و قوربانیەکانی گەلی کوردی قارەمان و خۆڕاگر بدەینەوە
کە هیچ شتێک نەما لۆ شۆڕش نەیکەن ،
چەندین دەسکەوت وفرسەتی مێژووی و نەتەوەییمان لە کیس چوو ! 
بۆیە تاکە چارەسەرو ڕێگای بەردەممان 
شێوازێکی تری حوکمڕانیەکی خزمەتگوزارو ئۆپزسیۆنێکی ڕاستەقینەیە 
ئەگەرنا شەقی زەمانە بەزۆر 
سزامان دەدات و
سزاکەشی قوڕستر دەبێت لە سزای ڕژێمی بەعس 
چونکە بە ئینقیلاب نەهاتووین و جەماوەر متمانەی پێکردین ! 
بەڵام بەداخەوە متمانە لای جەماوەر لاوازبووەو ئەوەی شەهیدان ئاواتیان بوو 
ئاوا دەرنەچوو ! 
کاتێکی زۆر کەم لەبەر دەستی حکومەتی هەرێمدا ماوەو ڕۆژ لەئاوابووندایە 
تازووە تکایە بەخۆتاندا بچنەوەو داوای لێبوردن لەگەلەکەتان بکەن و 
مێزوو کورسیەکان بەجێ بێلن و ببن بەپێشمەرگە 
شەونخونی بکەن 
گەلەکەمان شایانی ئەوەیە لەگەورەترین مەسئول تا بچوکترینتان خزمەتکاریان بن 
نەک منەتبار !! 

هەموو وتارەکانی غـازی فیصـل

سەرەکی