×

ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد 23/05/2024 280 جار خوێنراوەتەوە

چەشنێک لە کوردایەتیی

موسا عەنتەر لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت "جارێک لە زانکۆ لەگەڵ خوێندکارێکی شیکاری پزیشکی تاقیکردنەوەمان کرد، مامۆستاکە پرسیاری لە خوێندکارەکە کرد:

ئایا چۆن دەزانیت فیشەکێک لەکوێوە دەدات لەکەسێک و لەکوێوە دەرچووە؟، خوێندکارەکە ئەوەندە ورد بابەتەکەی شەرح کرد، مامۆستاکەی تووشی سەرسوڕمان بوو، مامۆستاکە لەخوێندکارەکەی پرسییەوە:

ئەم وردەکارییەت چۆن زانی؟ خوێندکارەکە وتی: لەشەڕی دێرسیمدا ئەوەندە کوردم کوشت، لەوێوە هەموو شتێک فێربووم".
موسا عەنتەر دەڵێت "کە گوێم لە قسەیەی ئەو خوێندکارەی پزیشکی بوو، دەستبەجێ پەلامارمدا و سواری سەری خوێندکارەکەبووم و بەئەستەم لەژێردەستم دەریانهێنا".

ئەم بابەتە بۆ رۆژگارێکی تورکیا، بەهێندەی چالاکییەکی پارتیزانی گرنگ دەبێت، کوردایەتی هێندە پاڵ بە موسا عەنتەرـ ەوە دەنێت بۆ لێدان لەخوێندکارێکی تورک، هیچ ترسێکی لەدەسەڵاتی ئەوکاتی تورکیا نامێنێت، لەدواجاردا چی وەڵامێکی موساعەنتەر دەدەنەوە.

نەک هەر کوردایەتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، بگرە هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستانیش وێنەی لەم شێوە جوانەی کوردایەتی تێدا دەبینرێت و رۆحی باڵای کوردایەتی هەموو سنوورەکانی بڕیوە و بەسەر هەموو ترسێک و خۆشویستنێکی رۆحدا بازیداوە و هیچ بەربەستێک رێگری لێنەکردوون لە کوردبوون و کوردایەتی و خەبات لەو پێناوەدا، باشووری کوردستانیش خاوەن ئەلبوومێکی پڕ وێنەی جوانی لەم چەشنەیە لە کوردایەتی، چەندانجار گوێمان لەسەرکردەکانی باشوور بووە کە چۆن شۆڕشگێڕەکانی پێش راپەڕین لەبری یەکتر رۆشتوون بە پیری مەرگەوە و شەهیدبوون.

مەخابن، لەئێستادا دەتوانین هێڵێکی راست لەنێوان کوردایەتی رابردوو و چەشنێک لەکوردایەتی ئێستادا بکێشین و وەک دوو مێژووی یەک خەبات لێینەڕوانین، تەنانەت ئەگەر کەسێک شارەزای مێژووی ئەم میللەتە نەبێت نازانێت ئەم چەشنەی مێژووەی ئێستا درێژکراوە و گۆشەیەکی دوای ئەو مێژووەیە کە مێژووی زێڕینی کوردە و نمایندەکانی شانازی پێوەدەکەن.

مێژووی چەشنە کوردایەتییەکەی ئەمڕۆ نەک پەلاماری تورکێک نادات کە شانازی بە شەهیدکردنی کوردی باکوور و باشوور و خۆرئاوای کوردستانەوە دەکات، بەڵکو وەسیلەکانی دەستکێشیکردن گەلێک زۆر و زیاتر و جۆراوجۆر دەکات بۆ هاندانی تورک بۆ پەلاماردان و خوێنڕشتنی کورد.

ئەم چەشنەی کوردایەتی، ئیلهامی لەو چەشنە کوردایەتییەی مێژووی دووری کورد وەرگرتووە کە هەرچۆنێک لەئێستادا بانگەشەی بۆ بکرێت و "لەئاوی ئاڵتوونیش بگیرێت، جوان نابێتەوە!" و رەگێکی خیانەتەکەی لە مێژوودایە.


هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو وتارەکانی ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

سەرەکی