×

کەمال چۆمانی 20/06/2024 141 جار خوێنراوەتەوە

سەرکردەی کاریزمای بێ دونیابینی‌و بێ کردار

بە رای ماکس ڤێبەر، سەرکردەی کاریزما هیچ مانایەکی نییە ئەگەر لەلایەن ئەو کەسانەی حوکمی دەکا، وەک کاریزما نەیناسن. کاتێک سەرکردەیەک وەک کاریزما مامەڵەی لەگەڵ ناکرێ، بەوە دەردەکەوێ کە کەس بە قسەکانی نە باوەڕ دەکات، نە دەجوڵێ، تەنانەت کەس گوێڕایەڵی فەرمانەکانیشی ناکا، مەگەر بە زەبری ئاگر و ئاسن نەبێ.

فیدێل کاسترۆ تەنها بە هۆی قسەزانی و لێهاتویی لە وتاردان و شەڕی گەریلایییەکەی سەرکردەیەکی کاریزماتیک نەبو، بەڵکو بە هۆی ئەوە کاریزماتیک بو کە سیاسەتەکانی لە خزمەتی خەڵکی هەژار بو، ئەمە بەگوێرەی لێکۆڵەرانی کەیسی کوبا.

رۆژانە لێرە و لەوێ پێناسی کاریزما دەبەخشرێتە هەندێک سەرکردە بێئەوەی لە هیچ بوارێکدا کاریزماتیک بن. سەرکردەی کاریزمایی ئەو سەرکردەیەیە کە خاوەنی توانایەکی لە رادەبەدەرە کە مێژو کەم کەسایەتی وای لە کۆنتێکستی وڵاتی خۆی بینیوە. کەسایەتییەکە بەخۆباوەڕ، دەگمەن، و کاریگەر کە دەتوانێت قسەکانی بکاتە کردار. بۆ کردارەکانیشی، دەتوانێت خەڵک پشتیوانی بن. سەرکردەیەک دەتوانێت کاریزماتیک بێ کە خاوەنی دونیابینی\ڤیژنێک بێ و دڵسۆزانە کاری بۆ بکا و بڕوای پێ بێ.

لە هەرێمی کوردستاندا ئەوەی بە کاریزما دەناسرێ، وەهمێکی پوچە کە ناتوانرێ بکرێتە واقع.

کەسێک دەتوانێت کاریزما بێت کە بتوانێت قەیران بکاتە دەرفەت، نەک هەرچی دەرفەتیشە کردبێتیە قەیران!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

هەموو وتارەکانی کەمال چۆمانی

سەرەکی