×

ئەبوبەکر هەڵەدنی 23/06/2024 636 جار خوێنراوەتەوە

ڕاست دەکەن ئوحود لابەن لە پرۆگرامی خوێندن!؟

لەجیاتی ئوحود:دزینی سەدی بێخمە بەوانە بەمنداڵەکانمان بڵێنەوە.
شەڕەکانی کەپکی شیلانەو کەپکی حەمەد ئاغا وکەڵەکین بخەنە ناوپرۆگرامی نوێوە.
وێنەی وایەری موەلدەکان بخەنەسەر کتێب وبڵێن داهێنانی دەسەڵاتی کوردی.
دیل کوشتن و خەڵک فەلاقەکردن لەسەر تەزبیح وبەرگی سەوزوزەرد بادەرسی لەسەر بخوێنرێت.
دواخستنی هەڵبژاردن وساختەکاریەکانی و گرێبەستی پەنجا ساڵەی نەوت وئابوری سەربەخۆ ولەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان ونائومێد کردن ونەهێشتنی هۆگری بۆنیشتیمان وسەرهەڵگرتنی گەنجان وپاشەکەوتی موچە(هههههه پاشەکەوت) حەیف نیە نەوە لەسەرنەوەی لەسەرگۆشنەکرێ.
داگیرکردنی شوێنە گەشتیاریەکان وگردوتەپۆڵکە بەرزەکان ویەخت وفڕۆکەی تایبەتی بەرپرسەکان وقات وڕیباتی وسەعاتی چەنددەفتەر دۆلاری بکەنە وانە تانەوەکان فێربن وبزانن بەرپرسەکان چەند شێکپۆش وبەسەلیقەبون.
کاولکردنی گوندەکان ونەهێشتنی بەروبومی خۆماڵی وماستی ئێرانی و هێلکەی تورکی وخواردنی ماوەبەسەرچوو وبەسەربازگە کردنی کۆمەڵگەو تێکدانی شیرازەی خێزان وبێکاری ودامەزراندن بەشەرتی تەزکیەی حزبی  هەمووی بۆ قوتابیە چاوگەشەکانمان جێگای پەندوەرگرتنە.
شەق هەڵدان لەمامۆستا وکوشتنی مەلاوتیرۆری سەردەشت وکاوەو سۆرانەکان وسەرتاشینی پێشمەرگە وسنوری دێگەڵە  کارەساتە نەخرێتە ناوپڕۆگرامی خوێندنەوە.
دانیشن پشویەکی ڕوحی مابێت لەژیانی خەڵکدا لەسایەی ئاینە چێژبەخشەکەی ئیسلام و  ونەریتە جوانەکانی کوردەواریەوە یە کە کوردوکوردستان وئیسلام وائاوێتە بون لەقەڵایەکی پتەودا قۆچی ئێوە کەرسەکێکی پێ وورد ناکرێت.
نەزانینە کاراکتەری سەرەکی ئوحد هندی ژنی ئەبوسوفیان بوو حەمزەی بەدەستی وەحشی پارچە پارچەکرد،،کەچی هندو مێرد وچەکدارەکانی کەوتنە بەرلێبوردنی گشتی وجاڕنامە جیهانیە پڕ میهرەبانیەکەی  موحەمەد پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)کەفەرموی :
(اذهبوا فانتم الطلقاء)بڕۆن هەموتان ئازادن ،، ئازادی ،ئازاد کردن ،اللە لەو میهرەبانیەی موحەمەد درودی خوای لەسەر.

هەموو وتارەکانی ئەبوبەکر هەڵەدنی

سەرەکی