×

م. دڵشاد بابان 04/07/2024 764 جار خوێنراوەتەوە

گەلۆ مەهێڵن بخنکێ

"سەرکردە دڵ و ویژدانی زیندوو بوو ، ئاوێتەی جەماوەربوو ، خەڵک دەیپارێزن و دەبنەقەڵغانی پۆڵایین بۆی ، نەک کۆشک و تەلار و پاسەوان و جامڕەشی درع "
  
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا زۆر بەسادەیی و بێکێشە دەسەڵاتی ڕادەست کرد ، بە ئامێرێکی گواستنەوەی زۆر سادە ماڵئاوایی لەکۆشکی سەرۆکایەتی کرد . بەڵام چرکەساتی جێهێشتنی کۆشک چرۆکردنێکی نوێ بوو لەنێو دڵی جەماوەرەکەی بەگوڵ و ماچ و خۆشەویستی باوەشیان بۆ کردەوە .

سەرکردە ئەبێت ئاوا خۆنەویست و گەلدۆست و خزمەتگوزاربێت نەک بەخزمەتکار و دەست و پێوەندی بەرژەوەندی خوازدا بنازێ ، شانازی کردن بەجەماوەرەوەیە نەک فیئەیەکی کاتی .

بەداخەوە دوای 32ساڵ لە حوکمڕانی و خۆبەڕێوەبەری لەباشوری کوردستان ، هێشتا ئەم جۆرە لە حوکمڕانی نابینین و ئێستاش بەشێک لەخەڵکی ئاواتەخوازی دیکتاتۆرێکن کە ئازیزەکانیانی زیندەبەچاڵ و کیمیاباران کرد.

ئەگەر گەل ووشیارتر هەنگاو نەنێ و ئەنجومەنێکی ڕزگاری نیشتمانی گەل پەسەند دروست نەبێت و بەخۆداچونەوەی جددی نەکرێت ئەگەرێکی زۆر نزیکە دەرچەی ئەو ئەوهەناسەی هەیە کە بەزەحمەت دەدرت ، دابخرێت و خنکانێکی حەزین ڕوو لەووڵات بکات .

بەهیوای گۆڕانکاری ڕیشەیی و بەخۆداچونەوە و بەهۆش خۆهاتنەوەی بەرپرسیازانە.


هەموو وتارەکانی م. دڵشاد بابان

سەرەکی