×

نیاز برایم 18/08/2024 422 جار خوێنراوەتەوە

یاداشتی لێکتێگەیشتن نێوان تورکیا و عێراق، جاڕدانی شکستە!

هەردوو دەوڵەت بە زهنیەتی بەردەوامیدان بە داگیرکاریی، تورکیا و عێراق،  یاداشتێکی لێکتێگەیشتن(یالن) یان لە ئەنقەرە ئیمزاکرد. ئەم (یالن) جیاوازییەکی ئەو تۆی نییە لەگەڵ (یالن)ی ئەدەنە کە لەنێوان تورکیا و سوریا ئیمزاکرا. تەنانەت تا رادەیەک هاوشێوەی ئەو (یالن)ی نێوان ئەنقەرە و پاریس کە لە سەدەی رابوردوودا ئیمزاکراوە. تیرۆرکردنی شی سەرکردەژنەکە و دواتر سێ کەسی دیکە لە پاریس، لە چوارچێوەی ئەو ئیتفاقییەی، دەزگای جاسوسی میت ئەنجامیدا.

هەموو ئەو(یالن) نانە دژی کورد بووە، کوردی بەناموس.

ئەگەر چاوێک بەخێرایش بێت، بەو (یالن) ەی نێوان ئەنقەرە و بەغدا دابخشێنیت، تێدەگەیەیت دەوڵەتی تورکیا لە قەیرانێکی گەورەدایە، بە هەزاران ئۆپەراسیۆنەی دەیانساڵە و ئەوانەی بەم دواییەش نەیتوانی گەلی کورد کەپەکەکە نوێنەرایەتی دەکات لەناوی ببات یا لانی کەمچارەیەکی بکات وەک بۆخۆی دەیەوێت.

گولەری وەزیەی شەڕی تورکیا و عەلی کیمیاوی تورکیا، دەڵێت: هیچ شتێک نەماوە و ماوەتەوە قفڵەکە دابخەین! مایەی پێکەنینە کاتێ ئاخافتنێکی ئاوا لە کەسێکی باڵای دەوڵەتێکی شکستخواردوو دەبیستی. سوپای ئەمەریکا گەیشتبووە فڕگەی بەغدا، وەزیری راگەیاندنەکانیان دەیگووت: سوپای عێراق شەرێکی گەورە لە بەسرە دژی علوجەکان بەڕێوەدەبات!

ئیتفاقەکە لە نیوان وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەرچەتەیەکی پارتیە. پێشتر  تورکیا بەناو حکومەتی هەرێم سەبارەت بە شنگال لە 9-10-2020 ئیتفاقێکیان لەگەڵ حکومەتی عێراق مۆرکرد، دیمان دەرئەنجامەکەی چی بوو.
تورکیا دەیەوێت بەو ئیتفاقە ئاوی رووی بهێڵێتەوە و لەبەرامبەر رای گشتی خۆی وەک سەرکەوتوو نیشان بدات و ئەگەر هەڵاتیش لەبەردەم گەریلا، وا وێنای بکات ئیتفاقکراوە لەگەڵ حکومەتی عێراق، لێ دەستکەوتی گەورەشی بۆ خۆی دەستبەرکردووە، لەوانە:

- شەرعیەتدان بە هەندێ بنکەی جێگیر بەناوی بنکەی تەنسیق لە نێوان تورکیا و عێراق.
- شەرعیەتدان بە بنکەی سەربازی تیرۆر لە بەعشیقە. دەکرێ بنکەی تیرۆری دەوڵەتی تورکیا لە بەعشیقە وەک بنکەی سەرەکی تیرۆر لە عێراق لەتەک بنکەی تیرۆر لە زاوێتە.
- بۆ ئەندامانی سوپای تورکیا و دەزگای جاسوسی میت هەیە نەیارەکانیان تیرۆر بکەن، لە دەقی (یالن)ەکە ئەوە هاتووە، تەنانەت بۆمبابارانکردنی گوندولادێکان و سوتاندنی باخود بێستان دەستکراوەیە.

- تەنها لە هەندێ حالەت ئەندامانی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراق بۆیان نییە تاوانی مەدەنی ئەنجام بدەن دژی هاوڵاتیانی عێراقی و دادگایی دەکرێن، مەبەست لێرە تەنها عارەبە دەنا کورد کوشتن بۆ ئەوان ئاساییە و دەستواڵان.

-دەستکەوتێکی دیکەی تورکیا، عێراق چیدیکە سکاڵا نابێت بکات لە نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی دژی عێراق، بەواتایەکی دیکە عێراق وەک پارێزگایەکی تورکیا لەواری یاسای نێودەوڵەتی سەیربکرێت.

کاتێ لە دیباجەی(یالن)ەکە رادەێنیت، تورکیا فێڵێکی گەورەی لە عێراق کردووە، لە ئامانجەکانی ئەو (یالن) ە دەڵێت: کۆتایی پێهێنانی بوونی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق، لێ لە ناوەڕۆکدا تەواو شتێکی دیکەیە.

خاڵێکی گرنگ ئەوەیە، وەک چۆن رژێمی سوریا بوو بەبەشێک لە ئامێری لێدان لە پەکەکە کە نوێنەرایەتی تەواوی کورد دەکات، لەم (یالن) ەدا ئەمجارە عێراقی کردە  هاوبەش بۆ لێدانی پەکەکە. سەیرەکە لەوەدایە بەشی هەرە زۆری لایەنە سیاسیەکانی ناو حکومەتی عێراقی و دەرەوەی عێراقی جگە لە بەرەی تیرۆریستی تورکمانی و بەشێک لە سوننە و سەرچەتەکانی پەدەکە، رازی نین بەو ناوەڕۆکە، کە پێموایە ئەو(یالن)ە بەدەردی ئیتفاقەکەی سەرچەتەکانی پارتی و کازمی دژی شنگال، دەچێت.

خاڵی زۆرتری تێدایە  قسەی لەسەر بکەین، بەڵام ویستم  خوێندنەوەیەکی خێرا بکەم بۆ بەرچاوی روونی هاوڕێیان.

بەکورتی و بەکوردی تورکیا بەو (یالن)ە، جاڕی شکستی خۆیدا لە شەڕی دژی گەریلا، گەریلا قوفڵەکەی بۆ داخستن و بە تابوت رەوانەی ماڵەوەیان دەکات.

 

سەرەکی