×

2024-07-16 175 جار خوێنراوەتەوە

هۆزەكانی عێراق: لە داگیرکارییەکانى تورکیا پارتى هاوبەشە و عێراقیش بێدەنگە

ناوەندی هەواڵ

ژمارەیەك شێخی هۆزەكانی عێراق هێرشەكانی دەوڵەتی  تورکیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئیدانە دەکەن و دەڵێن،  توركیا هەرێمی كوردستان داگیردەكات و ئەو هێرشانەش زیاد دەبن بۆ ئاستی تاوانی جەنگ كە مرۆڤایەتی و سرووشت تێكدەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 16-7-2024،  ژمارەیەك شێخی هۆزەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی داگیركەری تورك بەردەوامە لە هێرشە سیستماتیكییەكانی بۆ سەر خەڵك لە هەرێمی كوردستانی عێراق، بە ئامانجی چۆڵكردنی گوند و شارەكان و سووتاندنیان، هەروەها هەڕەشە لە دانیشتووانی گوندەكان دەكات، بۆ ئەوەی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و ناوچەكە بكەنە ناوچەیەكی سەربازیی بە بیانووی ناڕەوا.

دەشڵێن، ئێمە زۆر باش  دەزانیین توركیا پاڵپشتیی داعشی دەكرد، هەموو ئەو كارانەش دەیكات تەنیا بە ئامانجی هێرشكردنە سەر گەلانی عێراق بە گشتیی و كوردە بەتایبەتی، بە ئامانجی داگیركردنی ناوچانەكانی هەرێم.

وەک ئەو شێخانە لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا رایانگەیاندووە، ئەو هێرشانە زیاد دەبن بۆ ئاستی تاوانی جەنگ كە مرۆڤایەتی و سرووشت تێكدەدەن، هەموو ئەو تاوانە دڕندانەش بوونەتە هۆی وێرانكارییەكی گەورەی ژینگە و جوگرافیای هەرێمی كوردستانی عێراق، لە بەرامبەریشدا پارتى دیموکراتى کوردستان هاوبەشە و حكومەتی بەغداش بێ دەنگە، بێدەنگییەكی گوماناوی سەبارەت بە تاوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك درووست دەكات.

لەڕاگەیەندراوەکەدا جەختدەکەنەوە، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حكومەتی بەغدا ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر و ڕێگریی لەم هێرشە بەربەرییە بۆ سەر خاك و گەلەكەمان بگرن، ئێمەش ئامادەین بەرگریی لە سەروەری عێراق بكەین، بەپێچەوانەی ئەوەی دەوڵەتی داگیركەری تورك بیری لێدەكاتەوە، سەبارەت بە گۆڕانی دیمۆگرافی و تاڵانكردنی سامانی عێراق.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەشکرکێشییەکانى تورکیا لە ناو خاکى هەرێم و بەتایبەت لەو ناچانەى لە ژێر دەسەڵاتى پارتى دیموکراتى کوردستاندا لە هەڵکشاندایە، لە سەرەتاى ئەم مانگەوە تورکیا چەندین کاروانى سەربازى بە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە بردووتەدەڤەرى بادینان و لە ئامێدى و بەروارى باڵا و کانى ماسى جێگیرى کردوون ئەوەش نیگەرانى دانیشتوانى ئەو ناوچانەى بەدواى خۆیدا هێناوە.


  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی