×

2024-08-28 111 جار خوێنراوەتەوە

سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، راگەیەنراوەکانى یەکێتى و پارتى دژى یەکتر بانگەشەى هەڵبژاردنە، ئەگەرنا یەکێتى و پارتى دووژمتى یەکترى نیین.

ئەمڕۆ چوار شەممە 28-8-2024،  سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەیاننامەیەک بۆ دامرکاندنەوەی کەفوکوڵی ناڕەحەتییەکان نابێتەهۆی رێگریکردن لە کۆبوونەوەکان.

وتیشى،  هەندێک لایەن هەر لە بنەڕەتدا لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوون، یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین و هەمیشە نێوانیان باش بووە کێبڕکێی یەکتر دەکەن نەک دوژمنایەتی، ئێمە لە یەک بەلەمداین ئەگەر کون ببێت هەموومان نقوم دەبین.  
 
باسی لەوەشکرد، یەکێتی هەمیشە ئامادەبووە بۆ هەڵبژاردن و ئێستا زیاتر ئامادەیە، بەڵام هەندێک لایەن هەر لە بنەڕەتدا لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوون.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان  چەند رۆژێکە یەکێتى و پارتى دژى یەکترى لێدوان دەدەن و وەڵامى یەترى دەدەنەوە.

 

  • هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەکات

  • تورکیا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر کەمپی مەخموری گرتە ئەستۆ

  • لەسەر دۆسییەی كوشتنی نارین گۆران دادگا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ هەشت كەس دەركرد

  • باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • هەپەگە : کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

  • چوار پرس تەوەری سەرەکی گفتۆگۆی نێوان پزیشکیان و تاڵەبانییە

  • سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی

  • كه‌نه‌كه‌: باشوری کوردستان پڕە لە دەزگای سیخوڕیی وڵاتانی دەوروبەر

  • خوێندكارانى پۆلى 12 لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکەن

سەرەکی