×

2024-07-16 156 جار خوێنراوەتەوە

سى پى تى: لە سنورى ئامێدى هاوڵاتییان بەکورتەنامە بەخێرهاتن دەکرێن بۆ نێو تورکیا

ناوەندی هەواڵ

لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ئاشکرایدەکات، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیاوە کێشەی بۆ هێڵەکانی پەیوەندیکردن  و ئینتەرنێت لە سنووری قەزای ئامێدی دروستبووە، بەجۆرێکە خەڵک لە سنووری ئامێدی نامەی بۆ دێت و بەخێرهاتنی بۆ تورکیا دەکرێت.

کامەران عوسمان لێپرسراوی بەشی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایگەیاندووە، 15ی مانگی شەشەوە تا 15ی تەممووز تورکیا 339 جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانى لەناو خاکى هەرێم ئەنجامداوە لەگەڵ 35 نۆپباران و حەوت هێرشى درۆنى.

دەشڵێت، لەو ماوەیەدا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە نۆ گوند لە سنورى ئامێدى بەتەواوى چۆڵکراون و 184 خێزان ئاوارە بوون؛ 68 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و دارستانی سرووشتی سووتاون، 19 خانوو زیانیان بەرکەوتووە.

بەوتەى کامەران عوسمان، هێرشەکانی مانگی رابردووی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان زۆرینەیان بۆ سنووری پارێزگای دهۆک بووە کە 289 هێرشە، هەروەها 48 هێرش بۆ سنووری پارێزگای هەولێر و 43 هێرشیش بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و هێرشێکیش کراوەتە سەر شنگال لە سنووری پارێزگای نەینەوا. 

کامەران عوسمان ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیاوە کێشەی بۆ هێڵەکانی پەیوەندیکردن  و ئینتەرنێت لە سنووری قەزای ئامێدی دروستبووە، بەجۆرێکە خەڵک لە سنووری ئامێدی نامەی بۆ دێت و بەخێرهاتنی بۆ تورکیا دەکرێت.

 

  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی