×

2024-07-16 322 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا مووچەى هێزەكانی ڕۆژ و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایى بڕى

وەزارەتى دارایى هەرێم دەڵێت، بڕی 26 ملیارو 790 ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان دروستبووە، بەغدا نەیناردووە، ەرۆکى ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی ئاماژە بەوەدەکات، مووچەى هێزی ڕۆژی سوریا و حسین یەزدان پەناش بڕاوە! یانی چی ئەم زیادکردنە.

عەلى حەمە ساڵح نوسیویەتى، پێشتر موچە913  ملیار بوو! بۆ مانگی “شەش” عێراق 991 ملیار دیناری ناردوە! هەر دەڵێن! بەش ناکات و کورتدەهێنێ!

دەشڵێت، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە  4/7/2024، بڕى 231 ملیار و 605 ملیۆن دینارى نارد،  لە 9/7/2024، بڕى 421 ملیار و 760 ملین دینارى دیکەى نارد، ئەمڕۆش بڕى 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار پارەی هەردوو مانگە کەی هێزی ئەمنی نارد نیوەی ئەو بڕە بۆ مانگی 6 دەکاتە 338 ملیارو 10 ملیۆن دینار .

بەوتەى عەلى حەمە ساڵح، بۆ مانگی حوزەیران بەغدا بڕی 991 ملیارو 383 ملیۆن دیناری ناردووە! سەرەتای ئەم ساڵ موچە 913 ملیار دینار بوو!هێشتا هی موچەی کارەباش نەهاتووە.
هێزی ڕۆژی سوریاو حسین یەزدان پەناش بڕاوە! یانی چی ئەم زیادکردنە!

لاى خۆشیەوە غالب محەمەد ئەندامى پێشوى پەرلەمانى عێراق لەبارەى بڕینى موچەى هێزەکانی ڕۆژو حسێن یەزدان پەنا لەلایەن عێراقەوە، لەفەیسبوکى خۆى نوسیویه‌تى،ئەو پارەى نەنێردراوە بودجەی هێزەكانی ڕۆژ كە پاراستنی هێزەكانی توركیای لەئەستۆیە لەهەرێم‌ و هێزەكانی حسێن یەزدان پەنایە كە ماوەیەك دژ بەخۆپیشاندان بەكاریان دەهێنا

  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی