×

2024-07-17 154 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا چەند ناوچەیەکى لە هەرێم بۆردومانکرد

ناوەندی هەواڵ

بۆردوومانەکانى تورکیا لە ناوچەکانى هەرێم بەردەوامییان هەیە و ئەمڕۆش هەریەک لە ناوچەکانى ناڵپارێز و گوندەکانی گوهەرزێ و کانی بەلاڤێی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆردومانکرد.

بەپێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 17-7-2024، تورکیا بە چڕی بۆردوومانی گوندەکانی گوهەرزێ و کانی بەلاڤێی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکى فراوان لە سنورەکە کەوتوەتەوە و تا ئێستا زیاى بۆردوومانەکان نەزانراوە.

هەر ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی سنووری گوندی بادانای لە سنوورى شارەدێی ناڵپارێزی سەر بە شارۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کرد و بە هۆی بۆردوومانەوە ڕووبەڕێکی بەرفراوانی پووش و پاوانی سنوورەکە سووتا.

ماوەی دوو هەفتەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هەزاران سەرباز و سەدان تانكی هێناوەتە سنووری پارێزگای دهۆك و هێرش و داگیركارییەكانی بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی و گوندشینان زیاتر كردووە، دانیشتووانی ئەو سنوورانە بەهۆی بۆردوومانەكانی دەوڵەتی تورکەوە ناچاربوون گوندەكانیان چۆڵ بكەن.

ئەو ناوچەیەی بۆردوومانکراوە سەدان کیلۆمەتر لە تورکیاوە دوورە و بە تەواوی پێشێلکاریی سەروەریی خاکی عێراقە، بەڵام دەوڵەتی تورک بە بەرچاوی حکومەتی هەرێم و بەغداوە بۆردوومان دەکات و زیان بە ناوچەکە دەگەیەنێت و هاوڵاتییانی مەدەنیی بە ئامانج دەگرێت و بەرپرسانیش هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە و بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

بەپێی ئامارێکی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە15ی حوزەیرانەوە تا ئێستا، بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە،  68 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیی و دارستان سووتاون و ماڵی 19 هاوڵاتی بە بۆردوومان تەخت کراون.

  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی