×

2024-07-17 93 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتى: لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا لیستى کانیدەکانمان پێشکەشى کۆمسیۆن دەکەین

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لیستى کاندیدەکان یەکێتیى ئامادەیە و لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا پێشکەشکی کۆمیسیۆنی دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-7-2024، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئاماژەى بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی مەکتەبى سیاسی حیزبەکەى تاوتوێى پرسى هەڵبژاردن و پێکهێنانى حکومەتى خۆجێى کەرکوک کراوە.

دەشڵێت، پرسى دووەمى کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنى حکومەتى خۆجێى کەرکوک بووە و لەسەر پۆستى پارێزگار و دابەشکردنى پۆستەکانى ئەو شارەش هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و هەوڵى بەدەستهێنانى زۆرینە دەدەین.

بەوتەى سەعدى پیرە، بۆ یەکلایکردنەوەى حکومەتى خۆجێى کەرکوک و بەتایبەتە پۆستى پارێزگار رێککەوتن لەگەڵ پارتى بکرێت باشترە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە لەگەڵ پارتى کۆدەبینەوە یاخود نا.

پێشکەشکردنى  ناوى کاندیدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت پارتى و یەکێتى لەکاتێکدایە، ماوەى زیاتر لەحەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان تێدەپەڕێت، لەڵام تا ئێستا نەتوانراوە پارێزگارێکى کورد پارێزگاى کەرکوک دابنرێت، ئەوەش وادەکات لەدواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە مانگى 10ى ئەمساڵ بێ متمانەیى زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسیەکان دروست ببێت بۆ پێکهێنانى حکومەت.


  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی