حاجییەکی هەرێمی کوردستان لە سعودیە
21   کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، هەڕەشە لەو حاجییانە دەكات كەناویان بۆ حەج دەرچووە، ئەگەر تاوەكو پێنجشەممە بەشی دووەمی ئەو پارەیە نەهێنن كە دەبێت بیدەن كەسی دیكە دەكرێتە شوێنیان.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی وت: "تێچووی حەجی ساڵی 2025 لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دیاریكراوە كە بە رێگەی ئاسمانی حەوت ملیۆن دینارە، ئەوانەی ناویان دەرچووە چوار ملیۆنیان رادەستكردووە و سێ ملیۆنی ماوە، دوایین كات بۆ رادەستكردنی پارەكە 23ـی ئەم مانگەیە".

لەكاتی تیروپشكی ناوی ئەو كەسانەی دەچن بۆ حەج، ژمارەیەك وەكو یەدەگ هەڵدەبژێردرێن. نەبەز ئیسماعیل دەڵێت: "ئەوانەی قیستی دووەمی پارەكە نەهێنن بە ناچاری كەسێكی دیكە دەخرێتە جێگەیان، بەڵام زۆرینە پارەكەیان هێناوە". 
ژمارەیەك لەوانەی ئەم ساڵ دەچنە حەج، بە رێگەی وشكانی دەچن كە تێچووەكەی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینارە و پێدانی قیستی دووەم ئەوانیش دەگرێتەوە. 

حەج لە ساڵی 2024 لە رێگەی ئاسمانییەوە شەش ملیۆن و 350 هەزار دینار و بە رێگەی وشكانیش پێنج ملیۆن و 300 هەزار دینار بوو.

پشكی حەجی 2025 بەراورد بە پار زیادكراوە. ساڵی رابردوو 4,174 كەس ناویان دەرچووبوو. لە 25-09-2024، تیروپشك بۆ ئەو ناوانە كرا كە ساڵی 2017 و 2023 ناوی خۆیان تۆمار كردبوو و لە تیروپشكەكەدا پێنج هەزار و 120 كەس ناویان دەرچوو.

 

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

  • هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

  • لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

  • وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

  • وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

  • بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • لە بارەى مووچەى دوو مانگى مامۆستایانى گرێبەست دڵنییاى دەدرێت

سەرەکی