هێزێکی هەسەدە
21   کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

ناوەندی هەواڵ

هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئاماری ساڵی 2024ـی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە دەیان ئۆپەراسیۆن لە دژی ڕێكخراوی داعش بەرپاكراون و 17 داعش كوژراون و 278ـیان دەستگیركراون.

ئامارەكە ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی كانونی دووەمی 2025 ناوەندی میدیایی هەسەدە بڵاویكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ساڵی 2024ـدا هێزەكانی سوریای دیموكرات "دەیان ئۆپەراسیۆنی سەركەوتوویان لە دژی داعش بەرپاكردووە و هێزەكانی هاوپەیمانان هاوكاریان بوون و تێكشكاندنی پێگەكانی داعشدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی میدیایی هێزەكانی سوریای دیموكرات، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەك تیرۆریست كوژراون و دەیانی تر دەستگیركراون كە بەشێكیان ئەمیر و سەركردەی داعش بوون.

ئەوانەی دەستگیركراون، وەكو هەسەدە ئاماژەی بۆ كردووە تێوەگلاون لە پێدانی زانیاریی هەواڵگری بە شانەكانی داعش و دابینكردنی چەك و پێدایستیی سەربازی و پارە بۆیان.

جگە لە كوژران و دەستگیركردنی ئەو سەركردە و چەكدارانەی داعش، هێزەكانی هەسەدە ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و سوریا و شوێنەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرەیی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان كێوماڵكردووە.

لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت "ژمارەیەكی زۆری بۆمب پووچەڵكراونەتەوە و ڕێگە لە تەقینەوە و كاری تێكدەرانە گیراوە".

ئامارەكەی ناوەندی میدیایی هەسەدە:-
98 ئۆپەراسیۆن.
17 داعش كوژراون كە شەشیان سەركردە بوون.
278 داعش دەستگیركراون.
بڕێكی زۆری تەقەمەنی و ژمارەیەكی زۆری چەك و بۆمب دەستیان بەسەردا گیراوە.
داعش 113 هێرشی ئەنجامداوە.
43 هێرش تێكشكێندراون

 

  • ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکاتەوە

  • شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

  • هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

  • لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

  • وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

  • وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

سەرەکی