2025-01-21 380 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

ناوەندی هەواڵ

 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەمڕۆ لەبارەی تەمەنی خانەنشینی ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد، بەپێی نوسراوێكی وەزارەتەكە لە دایكبووانی 1962 و 1963 و 1964 لە ڕۆژی 31ی ئەم مانگەوە خانەنشیندەكرێن. 

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە و فەرمانەكە ئەمڕۆ دووشەممە 20ی كانوونی دووەمی 2025 دەرچووە، هاتووە" سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسایی خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە 19ی ساڵی 2014ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان، پێویستە فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژی 1- 1 ئەمساڵ تا 31-12-2025  تەمەنی یاسایی خانەنشینیان 60 ساڵ تەواو دەكەن و ساڵی لە دایكبوونیان لە 1965، ئەوا لە ڕۆژی پێش لە دایكبوونیان خانەنشین دەكرێن و دەستلەكار هەڵدەگرن، دواتر مامەڵەكانیان دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی خانەشینی".

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە:" فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كە لە ساڵی 1962 و 1963 و 1964 لە دایكبوون، ئەوا لە دواینیوەڕۆی ڕۆژی 31ی 1ی 2025 خانەنشین دەكرێن".

 

  • ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکاتەوە

  • شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

  • هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

  • لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

  • وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

  • وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

سەرەکی