دیمەنێکی قامیشلۆ
18   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ

لەشاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە حەوت شەهیدی بۆردوومانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆسەر بەنداوی تشرین كە بڕیارە ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارووخانی قامێشلۆ بەخاك بسپێردرێن، ماتەمینی گشتیی ڕاگەیەندرا.
لە 18ـی كانوونی دووەم، بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی توركیا بۆسەر ئێشگرانی سەر بەنداوی تشرین، شەش كەس كە دانیشتووی قامێشلۆبوون شەهیدبوون، كە ناوەكانیان بەمشێوەیەیە: شانۆكار جومعە خەلیل (بابی تەیار)، ئەندامی ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدان كەفۆ عوسمان و ئەكرەم ڕەخۆ، هاوسەرۆكی نووسینگەی پارتی یەكێتی دیموكراتیك لە قامیشلۆ مەنیجە حەیدەر و ئەندامی ئەنجوومەنی قامیشلۆ موزەفەر محەمەد و عەبدولقادر ئیبراهیم.
هەروەها تەرمی “خەبات (شاهین نەزیر ئیبراهیم)” شەڕڤانی هەسەدە كە لە شەڕی دژی گرووپە چەتەكانی پاشماوەی ڕژێمی بەعس شەهید ببوو، بە خاك دەسپێدرێت.
لەسەر داواكاری شەهید كەفۆ عوسمان كە وەرزشوانێكی ناوداری ناوچەكەیە و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی خولی تۆپی پێ بوو، تەرمەكەی بە یاریگا هەیسەم كچۆ و یاریگای شەهیدانی 12ـی ئاداری قامیشلۆ گەڕێندرا.
كەمێكی دیكە مەراسیمی ماڵئاوایی لەو شەهیدانە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارووخان بەڕێوەدەچێت و دانیشتووانی كانتۆنی جزیرە، هونەرمەندان، شانۆكاران، ڕۆشنبیران، نووسەران، ئەندامانی چاند و هونەر، ڕێكخراوە مەدەنییەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتیك بەشداریی لە مەراسیمەكەدا دەكەن و بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدانە، لە شاری قامیشلۆ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاندراوە و هەموو دووكان و هاتوچۆكان وەستێندراون.

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

  • هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

  • لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

  • وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

  • وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

  • بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • لە بارەى مووچەى دوو مانگى مامۆستایانى گرێبەست دڵنییاى دەدرێت

سەرەکی