15   کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دا، دەنگی بە سێ پڕۆژەیاسا دا، یەکێکیان لە بەرژەوەندیی کورد و تورکمانە لە ناوچەکانی ماددەی 140و بەهەزاران دۆنم زەوی بۆ کورد دەگەڕێنرێتەوە.

پەرلەمانی عیراق دەنگیدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی رژێمی بەعس، کە بۆ کورد گرنگییەکی زۆری هەیەو هەزاران دۆنم زەوی داگیرکراو لە ناوچە جێناکۆکەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.

کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا کە 10 بڕگەی لەخۆ گرتبوو، دەنگدرا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، تایبەت بە داگیرکردنی موڵک و ماڵ لەلایەن عەرەبی هاوردەوە لە ناوچە جێناکۆکەکان".

دەشڵێت:پیرۆزە لەهەموو جووتیارانی زوڵم لێکراوی کورد لە کەرکوک و خانەقین و خورماتو و مەندەڵی و دەشتی نەینەوا چونکە "بەهۆی بڕیارەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد کە داگیرکرابوون لە کەرکوک و خانەقین و خورماتوو مەندەلی و نەینەوا دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان کە چەندین ساڵە زەوییەکانیان داگیرکراوە"
 
ئەو پڕۆژەیاسایانەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ دا:
 
پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان.
 
پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتی ژمارە 27 ی ساڵی 2016.
 
پێشنیازی یاسای باری کەسێتیی ژمارە 188ی ساڵی 1959.

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

  • هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

  • لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

  • وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

  • وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

  • بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • لە بارەى مووچەى دوو مانگى مامۆستایانى گرێبەست دڵنییاى دەدرێت

سەرەکی