10   کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

ناوەندی هەواڵ

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە بڕیارەكانی بەعس ئامانجێكی گەورەمان بەدیهات و دوای زیاتر لە نیو سەدە زەوی و زاری ناوچەكە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەكانی گەڕایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویكردەوە، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە بڕیارەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی لەناوچوویی بەعس دەرکرد و سەرئەنجام دوای زیاتر لە نیو سەدە، زەوی و زاری ناوچەکە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانی لە کورد و تورکمان گەڕایەوە.

ئەوەشهاتووە، ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی هەوڵی هاوبەشی حکومەتی هەرێم و سەرجەم کاربەدەست و وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردستانە لە بەغدا و پێمانوایە ئامانجێکی گەورەمان بەدیهات کە ماوەیەکی زۆرە تەواوی هەوڵەکانمان لە هەولێر و لە بەغداد بۆی تەرخان کردوە.

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان رایگەیاندووە، ئومێدەوە چاوەڕێی هەوڵ و کۆششی زیاترین تا بەدیهاتنی تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوردا و  لەپێش هەمووشیانەوە جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عێراق.

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

  • هەسەدە ئاماری ساڵێكی شەڕی دژ بە داعشی بڵاوكردەوە

  • لە قامیشلۆ مانگرتن ڕاگەیەندرا

  • وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

  • وەزارەتی ئەوقاق هەڕەشە لە حاجییان دەكات

  • سێ ژنی کورد نوێنەرایەتی کورد دەکەن لەڕێورەسمی دەستبەکاربونی ترەمپ

  • بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • لە بارەى مووچەى دوو مانگى مامۆستایانى گرێبەست دڵنییاى دەدرێت

سەرەکی