8   کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

پاسپۆڕتی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەى کوردانی دەرەوەی وڵات دەکات

بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانى لە پەیامێکدا بۆ کوردانى دەرەوەى وڵان رایگەیاند، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی "صوره‌ قید" ناکرێت.

لە پەیامەکەدا هاتووە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کارکردن بە وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی "صوره‌ قید" راگیراوە و  تەنها کار بە (کارتی نیشتمانی) دەکرێت.

دەشڵێت، پێویستە ئەو هاوڵاتیانەى لەدەرەوەن لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن، لەبەرئەوەی تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەکەی  20 رۆژ بۆ مانگێکى پێدەچێت.

  • پاسپۆڕتی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەى کوردانی دەرەوەی وڵات دەکات

  • عەلی حەمەساڵح: هاوڕێمان 'ئیسلام زێباری' لە ئاكرێ دەستگیركرا

  • ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتێکی دیکە بۆ وەرگرتی زەوی ڕاگەیەنرا

  • پێش بەستنی کۆنگرەی پەکەکە، شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان و ئەردۆغان کۆ دەبێتەوە

  • راگەیەندراوێک لە یەپەگەوە لەبارەی کشانەوەیان لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب

  • ترەمپ باجی گومرگی 39% بەسەر عێراق و هەرێمی كوردستاندا سەپاند

  • ناوی سودمەندانی وەزارەتێکی دیکە بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە

  • تەنها لە مانگی سێ دا تورکیا نزیکەی 12 هەزار جار هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان

  • لە 90 منداڵ لە هەرێم کە لەدایک دەبن، یەکێکیان ئۆتیزمی هەیە

سەرەکی