23   کاتژمێر پێش ئێستا 1206 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریى گرنگى ئاشكراكردوه‌، ده‌شڵێت، "دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان پەیوەندیی بەنەبونی پارەی نەختینەوە نییەو هۆکارەکەی هونەرییە".

خانەنشینان لەعێراق سەرەتای هەموو مانگێک موچەیان وه‌رده‌گرت، بەڵام ئەم مانگە چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی موچە دواکەوتوە، بۆیەش دەنگۆی نەبونی پارەی نەختینە (سیولە) بڵاوکرایەوە، کە زۆرجار بۆ دواکەوتنی موچەو پارەی پڕۆژەکان وەک هۆکارێک باسی لێوەدەکرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ڕونکردنەوەیەکى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"موچە بەتەواوی گەرەنتیکراوەو لەبودجەدا چەسپێنراوە، بۆیە دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان پەیوەندیی بەنەبونی پارەی نەختینەوە نییە، بەڵکو هۆکارەکەی هونەرییەو پەیوەستە بەپرۆسەی ناردنی پارە لەنێوان بانکەکان‌و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە، بەوهۆیەش ڕاگەیاندنی وادەی دابەشکردنی موچە دواخراوە".

وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، شەوو ڕۆژو بەبەردەوامی کار بۆ چارەسەری کێشەکە دەکەن بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمی داهاتودا دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت، لەڕێگەی باشترکردنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەو هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کاردەکەن تا ئەو کێشەیە دوبارە نەبێتەوە.

  • هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌مڕۆش نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن.. تا سێشه‌ممه‌ مۆڵه‌ته‌

  • 26 وڵات هێز ڕه‌وانه‌ى ئۆكرانیا ده‌كه‌ن

  • له‌هه‌ولێرو له‌مه‌ولوددا دوو بنه‌ماڵه‌ هه‌رایان نایه‌وه‌

  • موسلیم په‌یامی ڕۆژئاوا به‌جیهان‌و شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێت

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

سەرەکی