2025-09-04 7447 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

دەزگای ئاسایشی هەرێم ده‌ستگیركردنى ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ئاشكراكرد كه‌ ته‌قه‌یان له‌ڕۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند كرد.

ده‌زگاى ئاسایش ده‌ڵێت:"دوای بەدواداچون‌و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، توانییان بکەرانی ڕوداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنوس (هێمن مامەند) دەستگیرکرد دەستنیشان بکەن".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، "شەوی 2ى 9ى 2025 ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوان (هێمن مامەند) لەگەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕسوار کە دانیشتوی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی (ش، ر، م، س)و (س، ه، ر، م) درایە بەر دەستڕێژی گولـلەو بەدوو فیشەک بریندارکرا".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "لەسەر ئەو ڕوداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەبڕیاری دادوەرو به‌گوێره‌ى مادەی (31/406) لەیاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕوداوی تەقەکردنەکە دەرچوەو به‌گوێره‌ى بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون‌و دوو تۆمەتباری دیکە لەئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتون".

لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی ڕێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكراشیكردوه‌، "لەداهاتودا وردەکاری پیلانەکەو زانیاریی لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە، بۆ ڕای گشتیی دەخه‌ینه‌ڕوو".

  • هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌مڕۆش نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن.. تا سێشه‌ممه‌ مۆڵه‌ته‌

  • 26 وڵات هێز ڕه‌وانه‌ى ئۆكرانیا ده‌كه‌ن

  • له‌هه‌ولێرو له‌مه‌ولوددا دوو بنه‌ماڵه‌ هه‌رایان نایه‌وه‌

  • موسلیم په‌یامی ڕۆژئاوا به‌جیهان‌و شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێت

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

سەرەکی