22   کاتژمێر پێش ئێستا 2301 جار خوێنراوەتەوە

ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

به‌پێى میدیای عێراقی، وه‌زیرى دارایی عێراق دوو مه‌رجى دیاریكردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ناردنى موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێ.

زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، وەزیری دارایی عێراق بەشاندی هەرێمی وتوە، هەتا هەناردەی نەوت دەستپێنەكاتەوەو داهاتی نانەوتی ڕادەستنەكەن، موچەی مانگی حەوت نانێرن.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، لەدوایین كۆبونەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵ‌و شاندی حكومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێمی كوردستاندا، تەیف سامی بەشاندەكەی هەرێمی وتوە، ئێمە ئامادەین موچەی مانگی حەوت بنێرین، بەڵام مەرجی سەرەكیمان بۆ ناردنی موچە هەیە.

زانیارییەكان ده‌ڵێن، تەیف سامی وتویه‌تى، موچەی مانگی تەمموز نانێردرێت بەدوو مەرج نەبێت، مەرجی یەكەم ئەوەیە كە بڕی دیاریكراو لەنەوتی هەرێم ڕادەستبكرێت‌و دەست بەهەناردەكردن بكرێتەوە.

وه‌كو ته‌یف سامى وتویه‌تى، هەروەها مەرجی دوەمیش ئەوەیە كە لەسەدا 50ی كۆی داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بكرێت بەداهاتی دەروازە سنورییەكان‌و گومرگ‌و باج‌و هاتوچۆو تەندروستی‌و ئاوو كارەباوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە مانگی ئەیلول دەستیپێكردوەو هێشتا دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیران تەواو نەبوە، تائێستاش حكومەتی ماوەبەسەرچوو بەتەواوی پابەندییەكانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێنەكردوە، بەو هۆیەوە چارەنوسی موچەی دوو مانگی ڕابردوو بەنادیاری ماوەتەوە.

  • هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌مڕۆش نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن.. تا سێشه‌ممه‌ مۆڵه‌ته‌

  • 26 وڵات هێز ڕه‌وانه‌ى ئۆكرانیا ده‌كه‌ن

  • له‌هه‌ولێرو له‌مه‌ولوددا دوو بنه‌ماڵه‌ هه‌رایان نایه‌وه‌

  • موسلیم په‌یامی ڕۆژئاوا به‌جیهان‌و شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێت

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

سەرەکی