21   کاتژمێر پێش ئێستا 6564 جار خوێنراوەتەوە

موسلیم په‌یامی ڕۆژئاوا به‌جیهان‌و شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێت

تا دێت فشارو چاوەڕوانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر دەستپێكردنەوەی دانوستانی نێوان هەسەدەو دیمەشق زیاتر دەبن، ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)ش ده‌ڵێت:"بەكەمتر لەسیستمی لامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، ڕازینابن".

ڕۆژی 10ی ئاداری ئەمساڵ بەئامادەبونی ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریاو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هه‌سه‌ده‌، ڕێككەوتن له‌گه‌ڵ دیمەشق لەسەر تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازیی‌و مەدەنییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەدەوڵەتەوە واژۆكرا، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لەبارەی پرسی لامەركەزیەت‌و سڕینەوەی هێزەكانی هەسەدە لەنێو سوپای سوریا، كۆسپ‌و تەگەرە لەبەردەم ڕێككەوتنەكە دروستبوە.

فشارە نێودەوڵەتییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەنێوان دیمەشق‌و هەسەدە لەكاتێكدایە، لەم ماوەیەدا ئیلهام ئەحمەد نێردەی باڵای ئیدارەی خۆسەر، دوجار گەشتی دیمەشقی كردوەو لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حكومەتی نوێی سوریا كۆبوەتەوەو باس لەوەدەكرێت، قسەیان لەسەر ڕەشنوسێكی نوێی ڕێككەوتن كردوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی شەرقولئەوسەت، ساڵح موسلیم ئەندامێكی دەستەی سەركردایەتیی (پەیەدە) ڕایگەیاندوە، جگە لەبەردەوامی گفتوگۆو دانوستانەكان لەگەڵ دیمەشق‌و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی دادپەروەرانە كە ئەركێكی هەمەلایەنە، بیر لەهیچ شێوازێكی دیكە ناكەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەكەمتر لەلامەركەزییەت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕازینابین، ئەگەر دیمەشق سیستمی لامەركەزی ڕەتبكاتەوە، ئەوا بیر لەبژاردەی دیكە دەكەینەوە.

هاوكات پەیەدە لەڕاگەیه‌نراوێكدا داوا لەهێزە نێودەوڵەتییەكان دەكات كە بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتی‌و پاراستنی خەڵكی سڤیل، دەستەبەری گەڕانەوەی ئابڕومەندانەی ئاوارەكانی عەفرین‌و ناوچەكانی دیكە بكەن بۆ زێدی خۆیان.

سەرچاوە دیپلۆماتكارییەكان لەدیمەشق باس لەوەدەكەن، فشارەكانی ئەمریكاو فەرەنسا لەسەر دیمەشق‌و هەسەدە بۆ بەرەوپێشبردنی گفتوگۆكان زیادیكردوە، هەردولایەن هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن ڕێگەچارەیەكی سیاسی بێ سەپاندنی ناوچەیی‌و نێودەوڵەتی بدۆزنەوە.

  • هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌مڕۆش نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن.. تا سێشه‌ممه‌ مۆڵه‌ته‌

  • 26 وڵات هێز ڕه‌وانه‌ى ئۆكرانیا ده‌كه‌ن

  • له‌هه‌ولێرو له‌مه‌ولوددا دوو بنه‌ماڵه‌ هه‌رایان نایه‌وه‌

  • موسلیم په‌یامی ڕۆژئاوا به‌جیهان‌و شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێت

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

سەرەکی