18   کاتژمێر پێش ئێستا 13282 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌مڕۆش نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن.. تا سێشه‌ممه‌ مۆڵه‌ته‌

شاندی هەرێم‌و تیمی حکومەتی عێراق چوار كاتژمێر گفتوگۆی چڕیان کرد لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، هەردولایان سوربونە لەسەر داواکارییەکانیان‌و نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، تا سێشه‌ممه‌ مۆڵه‌ت له‌به‌رجه‌م هه‌ولێرو به‌غدا ماوه‌.
 
ئه‌وه‌ى تائێستا ئاشكرابوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت، لایەنی عێراقی پێداگرییان کردوە لەسەر ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتی ناوخۆ، پاشان پێدانی 50٪ی بەهەرێم، بەڵام شاندەکەی کوردستان ئەمەیان ڕەتکردوەتەوە.
 
ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کە بەشداریی سەرجەم کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، گەشبینە بەوەی سه‌ربارى ڕێكنه‌كه‌وتنى ئه‌مڕۆى هه‌ولێرو به‌غدا، به‌ڵام دواجار هه‌ر دەگەنە ڕێککەوتن.
 
به‌وته‌ى خەڵەف شنگالی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، "ئەوەی کە من دەیبینم لەناو کۆبونەوەکان‌و تیمەکان کە بەردەوامن لەسەری، ئەنجام بەرەو باشی دەڕوات". 

وتویه‌تى، "هەندێک کێشە هەبوو گفتوگۆیان لەبارەوە کراون، نەخشەڕێگەیان بۆ داناون، تیمەکانیش بەردەوامن بەدڵنیاییەوە کێشەکان نوێ نین‌و ماوەیەکی درێژە هەن، بەڵام ئەوەی کە من دەیبینم کێشەکان چارەسەردەکرێن لەبەرژەوەندیی فەرمانبەران‌و خەڵکی کوردستان، موچەیان بەردەوامدەبێت".
 
سه‌باره‌ت به‌دۆسیەی نەوتیش، زانراوه‌، ئەو ڕێککەوتنەی کۆمپانیاکانی نەوت لەعێراق دەیانەوێت بۆ پێدانی 16 دۆلارەکە تەنها بۆ 90 ڕۆژە، تاوەکو کاری کۆمپانیا ڕاوێژکارییەکە تەواو دەبێت، لەو ماوەیەدا ئەگەر پارەکە نەدرا، کۆمپانیاکان نازانن لەدادگا سکاڵا لەسەر کێ تۆماربکەن، بۆیە بەدوای ڕێککەوتنێکی نوسراوەوەن، بەڵام لایەنی عێراقی تاوەکو ئەم ساتە بەمە ڕازیی نییە.
 
له‌وباره‌یه‌وه‌ عامر عەبدولجەبار ڕونكردنه‌وه‌ى داوه‌و وتویه‌تى، "وەکو ئۆپۆزسیۆن بڕوامان بەو ڕێککەوتنانە نییە کە دەکرێن، پێویستبوو هەر جۆرە گرێبەستێک بەئاگاداریی حکومەتی فیدراڵی بوایە، دەبوو هاوئاهەنگی‌و کاری پێکەوەیی بکرایە، بەڵام کارکردن بەمشێوەیەی ئێستا چارەسەرنییە، بەڵکو وادەکات درێژە بەبەردەوامیی کێشەکان بدرێت، درێژە بەردەوامیی ئەو دوودڵییە بدرێت".
 
ئیراده‌ زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه‌، شاندی هه‌رێم ئه‌مشه‌و لەبەغداوە به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ئەگەر تاوەکو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو نەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەوت‌و داهاتی ناوخۆ، بڕیاردان لەخەرجکردنی موچە ئەستەم دەبێت.
 
پێشتریش ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا، ئەم گفتوگۆو دانوستاندنانەی هەن بەلای محەممەد شیاع سودانییەوه‌ دوا دەرفەتە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسییەکانی نەوت‌و داهاتی ناوخۆ لەگەڵ هەرێم، بەپێچەوانەوە بەس خوا دەزانێت ئەو ڕێگەیە چییەو چۆنە تاوەکو بتوانرێت بەغدای پێ ڕازیبکرێت بەناردنی موچەی مانگەکانی حەوت‌و هەشت.

  • هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌مڕۆش نه‌گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن.. تا سێشه‌ممه‌ مۆڵه‌ته‌

  • 26 وڵات هێز ڕه‌وانه‌ى ئۆكرانیا ده‌كه‌ن

  • له‌هه‌ولێرو له‌مه‌ولوددا دوو بنه‌ماڵه‌ هه‌رایان نایه‌وه‌

  • موسلیم په‌یامی ڕۆژئاوا به‌جیهان‌و شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێت

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

سەرەکی