2025-09-11 4872 جار خوێنراوەتەوە

ده‌م پارتى له‌باره‌ى كۆبونه‌وه‌ى كۆمسیۆنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، باس لەوەدەکات، "کۆبونەوەی کۆمیسیۆنی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) قۆناغی ئاشتی دەباتە قۆناغێکی نوێوەوەو ئەمە خواستی گەلەکەمانە".

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەم کۆمسیۆنە گوێ لەهەموان دەگرێت، بەڵام پێویستی بەگوێگرتن لەکەسێکی دیکەش هەیە، پێویستە ئەم کۆمسیۆنە بەپەلە بچێتە ئیمراڵی‌و لەگەڵ لایەنێکی سەرەکی پرۆسەکە كه‌ ئەویش ئۆجەلانە کۆببێتەوەو گوێ لەبۆچون‌و پێشنیازەکانی بگرێت".

ده‌شڵێت، "ئەمە تەنها چاوەڕوانییەک نییە، بەڵکو داواکاری گەلەکەمانە بۆ ئاشتیی‌و پێویستی پرۆسەکەیە، سەرئەنجام ئەگەر ئێمە قسە لەسەر پرسێکی مێژویی وەک پرسی کورد دەکەین، ئەگەر باس لەدروستکردنی کەشێکی نوێدەکەین، ئەوە دەبێت هەنگاوی بوێرانە بنێین".

گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، ئاماژەی بەوەشدا، "ئەم کۆبونەوەیە پرۆسەکە خێراتر دەکات، لەهەموی گرنگتر، متمانەو باوەڕی خەڵک بەچارەسەریی بەهێزتر دەکات‌و پرۆسەی ئاشتی دەباتە قۆناغێکی نوێوەوە.

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی