كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان
14   کاتژمێر پێش ئێستا 1869 جار خوێنراوەتەوە

دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداو تێیدا دەنگ درا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی.

كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە زۆرینەی دەنگ بەیاننامەیەكی پەسەند كرد، كە تیایدا داوای (هەنگاوی كۆنكرێتی) دەكات بەرەو چارەسەری دوو دەوڵەتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان، پێش كۆبوونەوەی سەركردەكانی جیهان.

بڕیارنامەكە كە پشتگیری لە بەیاننامەكە دەكات، (142) دەنگی بەڵێ و (10) دەنگی نەخێرو (12) دەنگی بێلایەنی بەدەستهێناوە.

ئاژانسی دەنگ و باسی فەرەنسی بڵاویكردۆتەوە، لەكۆبوونەوەكە ئەندامانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەركۆنەی بزووتنەوەی حەماسیان كردووە كە لە (7) ی ئۆكتۆبەر هێرشی كردۆتە سەر ئیسرائیل، داواشیان لێكردووە چەك فڕێ‌ بدات.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوەیەکگرتووەکان کاتێک، 142 دەوڵەت دەنگیان بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دا.

لەبەرانبەردا ئەم وڵاتانە دەنگیان بە دژی بڕیارەکە دا:

ئەمریکا

ئیسرائیل

ئەرجەنتین

هەنگاریا

پاراگوای

ناورۆ

میکرۆنیسیا

پالاو

تۆنگا

نیو پاپوا غینیا

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی