2025-09-11 4290 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گروپێكی لەیاسا دەرچوو، هاوڵاتی ڕوسی ـ ئیسرائیلیه‌كه‌ واته‌ ئەلیزابێس تسورکۆڤیان ڕفاندبوو".

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێڕاق ڕایگەیاند، "ڕزگارکردنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ هاوڵاتی ڕوسی-ئیسرائیلی دوای پرۆسەیەكی ئاڵۆز بوە، کە لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەكانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێک ئەنجامدراوە".

نوعمان بەیاننامەیەکى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "لەمانگی ئاداری 2023 کۆمەڵێک كۆمەڵێكی لەیاسا دەرچوو، هاوڵاتی ڕوسی ـ ئیسرائیلى، ئەلیزابێس تسورکۆڤیان ڕفاند، لەتاوانێکدا کە ڕەنگدانەوەی واقیعی دۆخی ئەمنی شارەکانی عێراق نییە".

جەختیشیکردوه‌ته‌وه‌، "دەزگا ئەمنییەکان دور لەچاوی میدیاکان کاریانکردوە بۆ پاراستنی نهێنی زانیارییەکان‌و زامنكردنی سەلامەتی ڕفێنراوەکە".

وتەبێژەكەی سودانی نوسیویه‌تى، "هەوڵە ئەمنی‌و هەواڵگرییە ناوازەكان بوە هۆی دۆزینەوەو ئاشكراكردنی شوێنی دەستبەسەرکردنی لە9ى ئه‌م مانگه‌دا، دواتر ڕادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوەتەوەو گوازراوەتەوە بۆلای خوشکەکەی کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکییە".

به‌وته‌ى ئه‌و، "دەزگاکان بەردەوامن لەبەدواداچون بۆ هەموو ئەوکەسانەی کە تێوەگلاون لەم تاوانە، تاڕادەستی دادگا بكرێن".

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی