2025-09-11 5636 جار خوێنراوەتەوە

توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

هاککەرەکانی تورکیا پەیوەندییان بەمۆبایلەکەى وەزیری بەرگریی ئیسرائیلەوەو ئەویش وەڵامیداونەتەوەو توانیویانە هاکى بکەن‌و وێنەیەکى شاشەى مۆبایلەکەو وەزیریشیان وەک بەڵگە بڵاوکردەوە.

میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ یسرائیل کاتز وەزیرەکەى ئیسرائیل ئەو زانیاریانە پشتڕاستدەکاتەوەو ڕایگەیاند، "پەیوەندیەکم پێوەکراوە بەهەڵە وەڵامی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەم داوەتەوە، یەکسەر تەلەفۆنەکەم داخستوەو هیچ قسەیەکم نەکرد".

ئەو تورکانەی کە پەیوەندییان بەمۆبایلەکەی وەزیرەوە کردوە، ژمارەی تەلەفۆنی وەزیرەکەیان بڵاوکردەوە.



چەند مانگێکە بەرپرسانی ئیسرائیل بونەتە ئامانجی هێرشی هاکەرەکان.

کۆمپانیای ئەلیکترۆنی دریم دوو هەفتە لەمەوبەر ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئاڵۆزی ئاشکراکردوە کە لەئێرانەوە سەرچاوەیگرتوەو بەقووڵی هاتوه‌تە ناو سیستەمی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی‌و گەیشتوەتە ژورەکانی دانوستان لەقاهیرە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی کۆمپانیاکە، مەبەست لە هێرشەکە "تێکدانی پرۆسەی نێوەندگیریی‌و متمانەی نێوان وڵاتان بوە".

لەچوارچێوەی هێرشەکەدا، هاکەرە ئێرانییەکان توانیان بچنە ناو هەژماری ئیمەیڵی ڕاستەقینەی کارمەندێکی باڵیۆزخانەی عومان لەپاریس، بەمەش توانای ناردنی پەیامەکانیان بەدەستهێنا کە پێدەچێت نامەنوسی دیپلۆماسی فەرمی بێت.

ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوەهات، گروپێکی هاکەری سەر بەئێران بەناوی "هەندەلا" ئیدیعای کرد کە توانیویانە بچنە ناو کۆمپیوتەرەکانی پۆلیسی ئیسرائیلەوەو زانیارییەکی هەستیار بەقەبارەی 2.1 تێرابایت (2100 گیگابایت) ببەنە دەرەوە.

لەنێو ئەو بەڵگەنامانەی کە بانگەشەی ئەوەدەکەن دزەیان پێکراوە، فایلی لێکۆڵینەوەی نهێنی، لیستی تاوانبارانی سێکسی، پرۆفایلی پزیشکی‌و دەرونی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، مۆڵەتی دەمانچەو وێنەی پیشەیی ئەفسەرانی پۆلیس - کە پێدەچێت ڕاستەوخۆ لەسیستەمێکی نهێنی حکومەتەوە وەرگیراون.

هاککەرەکان بەشێک لەزانیارییەکانیان لەسەر "تۆڕی تاریک" بڵاوکردوه‌تەوەو تەنانەت هەڕەشەی ئاشکراکردنی بەڵگەنامەی زیاتریش دەکەن بەمزوانە.

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی