بینای نەتەوە یەكگرتووەكان
14   کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە حکومەتی کاتی سوریا کرد، لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی سوریادا بکەوێتە دیالۆگەوە و سەقامگیری هەموو سوریا دابین بکات.

ستیڤان دوجارریکی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ناوەندی نەتەوە یکگرتووەکان لە نیۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، هۆشداری توندیدا بە حکومەتی کاتیی سوریا، کە ئەحمەد شەرع سەرۆکایەتی دەکات بەوەی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرەسەندی ئاڵۆزییە ناخۆییەکانی سوریا نیگەرانن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە لە حکومەتی کاتی سوریا کرد لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی سوریادا بکەوێتە دیالۆگەوە و سەقامگیری هەموو سوریا دابین بکات.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دوجارریک وتیشی:"نیگەرانین لە سەرلەونوێ پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییە ناخۆییەکان کە لە سووریادا ڕوودەدات. دەبێت حکومەتی کاتیی سووریا سەقامگیری هەموو سووریا دابین بکات".

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی