12   کاتژمێر پێش ئێستا 3632 جار خوێنراوەتەوە

زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێداو ده‌ڵێت:"ئەگەر ئەو کێشە داراییەی پارێزگاکەی گرتوەتەوە چارەسەرنەکرێت، تاوه‌كو هەفتەیەکی دیکە، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەسلێمانی ڕادەگیرێن".

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "ساڵانە بڕێک پارە وەک تەرخانکراوێک بۆ کڕینی دەرمان‌و پێدوایستی‌و ئامێری پزیشکی دادەنرێت، ئەمساڵ لەکۆی 27 ملیار دیناری تەرخانکراو، تەنها توانیومانە حەوت ملیار دیناری خەرجبکەین، چونکە پارەی نەختینەمان نییەو کۆمپانیاکان ئامێرە تەندروستییەکانمان پێ نافرۆشن".

ده‌شڵێت، "لەچەند ڕۆژی داهاتودا خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەیەکی بەرچاو لەسنوری پارێزگای سلێمانی کەمدەکات‌و ناتوانین زۆربەی خزمەتگوزارییەکان پێشکەشبکەین".

ئه‌وه‌شى وت، "کەمبونەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان نەشتەرگەرییەکانی قەستەرە ناگرێتەوەو هەوڵدەدەین سەنتەرەکانی فریاکەوتنەکانیش کەمترین کاریگەرییان لەسەر هەبێ، بەڵام خزمەتگوزارییەکانی تریش هەموی هەستیارن".

به‌وته‌ى هه‌ورامى، "بۆ نمونە ئەگەر کیسی خوێنت نەبێ‌و نەتوانی پشکنینی ڤایرۆس بۆ خوێنی نەخۆش بکەین، هەموو نەشتەرگەرییەکان بەفریاکەوتنەکانیشەوە ڕادەگیرێن، چونکە بەهیچ جۆرێک ناتوانیت خوێنێک بکەیتە جەستەی کەسێکەوە، کە پێشوەخت پشکنینی ڤایرۆسی بۆ نەکرابێت".

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی