12   کاتژمێر پێش ئێستا 5219 جار خوێنراوەتەوە

33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ هەینی دوای گەڕانێکی بەرفراوان دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی کوشتنی "چارلی کیرک" چالاکوانی ڕاستڕەوی  ئەمریکییان ڕاگەیاند كه‌ به‌تایلەر ڕۆبنسن ناسراوە.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوی "تایله‌ر ڕۆبنسنی" ئاشکراکرد، دوای ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئەوکەسەی گوایە بکوژە دۆزراوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لەچاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا بەفۆکس نیوزی ڕاگەیاند، "لەلایەن کەسێکی زۆر نزیکەوە تۆمه‌تبار ڕادەستی کراوەتەوە"، هیوای ئەوەی دەربڕی کە به‌زوترینكات بکوژی کیرک هاوپەیمانی نزیکی سزای لەسێدارەدان وەربگرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ده‌ستگیركراوه‌".

تره‌مپ له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ڕونیشیکردەوە، ناسنامەی تۆمەتبارەکە بەهاوکاری ئەو وێنانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە دوای کوشتنی کیرک ناسێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، باوکی تۆمەتبارەکەو قەشەیەک ڕۆڵیان هەبوە لەدەستگیرکردنیدا.

کەناڵی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت، ئەوکەسەی دەستگیرکراوە ناوی "تایله‌ر ڕۆبنسن" دانی بەباوکیدا ناوە.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ، دواتر سپێنسەر کۆکس، حاکمی ویلایەتی یوتا ڕایگەیاند، "ئێمە ئەومان هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەندامێکی خێزانی تۆمەتبارەکە پەیوەندیی بەهاوڕێیەکی خێزانەکەیەوە کردوە، لەبەرامبەردا پەیوەندیی بەدەسەڵاتدارانەوە کردوە بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە کە تایله‌ر ڕۆبینسۆن بەشداریکردنی هه‌بوه‌ لەکوشتنەکەدا.

هاوكات، کاش پاتەل بەڕێوەبەری FBI وتی:"کاتژمێر 10ی پاشنیوەڕۆی شەوی ڕابردوو بەکاتی ناوخۆ (33 کاتژمێر دوای تاوانەکە)، تۆمەتبار تایله‌ر ڕۆبنسن دەستگیرکراوه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی شایەتی ئەوەیداوە کە ڕۆبینسۆن لەمساڵانەی دواییدا زیاتر سیاسیی بوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگفتوگۆیەکی ئەمدواییەدا لەگەڵ خزمێکیدا، تایلەر ڕۆبنسن باسی سەردانی داهاتوی کیرکی کردوە بۆ ویلایەتی یوتا بۆ بەشداریکردن لەدیبەیتێکی گشتیی لەزانکۆیەکداو دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بەخۆیی‌و بۆچونەکانی ده‌ربڕیوه‌.

سەدان ئەفسەر لە 20 دەزگای جێبەجێکردنی یاسا بەشدارییان لەگەڕان بەدوای بکوژەکەدا کردوه‌.

کیرک، ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی تەمەن 31 ساڵ کە گەنجانی بۆ پشتیوانی لەترەمپ کۆکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە لەمیانی گردبونەوەیەکدا لەزانکۆی یوتا بە گوللـه‌یه‌كی قه‌ناس كوژرا.

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی