3   کاتژمێر پێش ئێستا 5024 جار خوێنراوەتەوە

بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشكرایده‌كات، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی 10ی ئاداری ئه‌مساڵ لەنێوان دیمەشق‌و هەسەدە، پابەندنەبونی حکومەتی دیمەشقە بەڕێککەوتنەکەوە.

لەدوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئەسەد لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو، سیستمی سوریا گۆڕانکاریی بەسەرهات، لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکانیش ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەحمەد شەرع‌و مەزڵوم عەبدی واژۆکرا، یەکێک لەخاڵەکانی نێو ڕێککەوتنەکە بریتیبوو لەتێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە بەهێزەکانی سوپای سوریا، بەڵام ئەو ڕێککەوتنە تائێستا جێبەجێنەکراوە.

عەبدولسەلام ئەحمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لەلوبنان ئاشكرایكرد، "بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق، دەبێت چەکداری بیانی لەنێوان ڕیزەکانیان دەربکرێن‌و بنێردرێنەوە وڵاتەکانیان، هەسەدە هیچ چەکدارێکی بیانی لەڕیزەکانی نەهێشتوە، بەڵام زیاتر لە 20 هەزار چەکداری میسری‌و وڵاتە بیانییەکان لەڕیزەکانی سوپای ئێستای حکومەتدان".

ئه‌وه‌شى وت، "ئەو 20 هەزار چەکدارە، هەر هەمویان ناویان لەلیستی تیرۆردا هەیەو تاوانبارن، تەنانەت وڵاتەکانیان داوای گەڕانەوەی چەکدارەکانیان لەشەرع کردوە، بەڵام دیمەشق ڕەوانەیان ناکاتەوە، بەهۆی ئەوە، ئێمە متمانەمان بەو چەکدارانە نییە تا هێزەکانی خۆمان تێکەڵ بەئەوان بکەین‌و بیانکەین بەیەک سوپا".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنی هەینی ئەحمەد شەرع سەرۆکى سوریا، لەدیدارێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "دانوستانەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هێواش بونەتەوەو هەر بیرۆکەیەکیش بۆ دابەشکردن ئەستەمە، سوریا قبوڵی ناکات‌و واز لەیەک بست لەخاکەکەی ناهێنێت".

وه‌كو شه‌رع وتویه‌تى، "هەسەدە نوێنەرایەتیی تەواوی پێکهاتەی کورد ناکات‌و پێکهاتەی عەرەب لەناوچەکەدا زیاتر لە 70% پێکدەهێنێت، دانوستانەکانیشمان لەگەڵ هەسەدە لەسەر جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەی نێوانیان بەباشی بەڕێوەدەچون، بەڵام ئێستا پرۆسەکە خاوبوەتەوەو توشی جۆرێک لەپەککەوتن بوە".

بەپێی ڕێککەوتننامەی 10ی ئاداری 2025، کە هەریەک لەئەحمەد شەرع سەرۆکى سوریاو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی (هەسەدە) واژۆیان لەسەرکرد، هه‌سه‌ده‌ دەبێت بەبەشێک لەسوپای نیشتمانی سوریا، بەرپرسانی تورکیاو ئەمریکاو فەرەنسا بەردەوام ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەدواخستنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکەو بەهۆکاری پشێویی‌و تێکچونی ئاسایش‌و سەقامگیریی ئەو ناوچەیە ناوی دەبەن.

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

  • 13 ڕۆژ له‌عێراق‌و له‌هه‌رێمیش 5 ڕۆژ دەکرێتە پشوو

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

سەرەکی