2   کاتژمێر پێش ئێستا 10058 جار خوێنراوەتەوە

کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى چاره‌سه‌ربونى كێشه‌ى كه‌مى‌و ده‌رمان‌و پێویستیه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت:"كێشه‌كه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ر كراوه‌".

ڕاگه‌یه‌نراوێكى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران‌و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان‌و نەبونی کەرەستەی پزیشکی لەسلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکراوه‌".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە لەکۆبونەوەیەکدا بەئامادەبونی هەریەک لەشاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی‌و د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی‌و د. ماکوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم، کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان‌و نەبونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ هه‌ینى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى لێداو ڕایگه‌یاند، ساڵانە بڕێک پارە وەک تەرخانکراوێک بۆ کڕینی دەرمان‌و پێدوایستی‌و ئامێری پزیشکی دادەنرێت، ئەمساڵ لەکۆی 27 ملیار دیناری تەرخانکراو، تەنها توانیویانە حەوت ملیار دیناری خەرجبکەن، چونکە پارەی نەختینەیان نییەو کۆمپانیاکان ئامێرە تەندروستییەکانیان پێ نافرۆشن.

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

  • 13 ڕۆژ له‌عێراق‌و له‌هه‌رێمیش 5 ڕۆژ دەکرێتە پشوو

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

سەرەکی