2   کاتژمێر پێش ئێستا 5066 جار خوێنراوەتەوە

په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

عەبدوڵڵا ئۆجەلان له‌په‌یامێكى نوێدا ڕایگه‌یاند، "ئەوكاته‌ى پێکەوەین هیچ هێزێک ناتوانێت بمانوەستێنێت"، ده‌شڵێت، "پرۆسەی ئاشتى سەرلەنوێ هەموان بەڕیشەو خاک‌و یادگەیانەوە گرێدەداتەوە".

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌په‌یامێكدا كه‌ ئاڕاستەی فێستیڤاڵی کولتوریی کوردى لەشاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کردوه‌ نوسیویه‌تى، "ئەوكاته‌ى پێکەوەین، هیچ هێزێک ناتوانێت بمانوەستێنێت‌و پێویستە ئامانجی سەرەکیشمان تێکۆشان بێت لەسەر خاکی خۆمان، پرۆسه‌ى ئاشتیش سەرلەنوێ هەموان بەڕیشەو خاک‌و یادگەیانەوە گرێدەداتەوە".

ئۆجەلان لەپەیامەکەیدا وتویه‌تى، "ئێوەی ئەوروپا نشین، بەهۆی ناچاریی‌و فشارەوە ڕوتانکردوەتە ئەوێ، بەبەرەوپێشچونی ئەو پرۆسەیەی دەستمان پێکردوە، گەڕانەوەی ئێوە بۆ وڵات، دەبێتە دەروازەی سەرەتایەکی نوێ".

باسى لەوەشكردوه‌، "بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەوڵاتەکەیاندا، پێویستیان بەئەزمون‌و پشتیوانیی کوردانی تاراوگەیە، ئەو پرۆسەیەی هەوڵی بەرەوپێشبردنی دەدەین، سەرلەنوێ هەمومان بەڕیشە‌و خاک‌و یادگەمانەوە گرێدەداتەوە".

ئۆجەلان لەکۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "هەرکات ئەو میراتە کولتوریی‌و سیاسییەی ئێوەى گه‌نجان ئافراندوتانە، لەگەڵ ئەم تێکۆشانەدا كه‌ ئاشتى‌و برایه‌تیه‌ یەکبگرێت کە ئێمە پەرەی پێدەدەین، ئەوکات سەردەمێکی نوێ لەسەر ڕێگەی ئازادی‌و دیموکراسی دەستپێدەکات".

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

  • 13 ڕۆژ له‌عێراق‌و له‌هه‌رێمیش 5 ڕۆژ دەکرێتە پشوو

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

سەرەکی