2   کاتژمێر پێش ئێستا 13330 جار خوێنراوەتەوە

واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی یەكەم باران بارینی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت‌و دەڵێت، بەبارانی کەپرە شینە دادەنرێت وەک ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ کۆتاییهاتنی گەرمای هاوین بەیەکجاری.

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی ئاشكرایكرد، پێشبینیدەکرێت له‌دوای ناوەڕاستی مانگەو ئەم هەفتەیە بەدیاریکراویش لەمەودای 16 بۆ 17ی مانگ بەتایبەتی تاوەکو 19ی مانگ بڕێک شێی پێویست لەناوچەیی کەمەرەیی‌و دەریای ناوەڕاست داخڵی ناوچەکانمان بێت.

وتیشى، "بەپێی دوایین گۆڕانگاریی ئێستا مەرجەکانی چڕبونەوە گونجاون بۆ ناوچە جیاجیاکان لەو مەودایەدا بەکارتێکردنی نزمه پەستانی دەریای ناوەڕاست بۆ سەرناوچەکانمان‌و بەرزبونەوەی شێ لەچینی 700 ملیباری کەئەم چینە 3000 مەتر بەرزە لەئاست زەویەوەو چینی 850 ملیباری کە 1500 هەزار مەتر بەرزە لەئاست زەویەوەو چینی 500 ملیباری کە 5500 مەتر بەرزە لەئاست ڕوی دەریاوە هەرسێ چین گرنگن بۆ چڕبونەوەو دابارین".

ئه‌وه‌شى وت، "لەو مەودایەدا ئەگەری تاوەباران‌و هەورە بروسک‌و زیادبونی خێرایی با هەیە بۆ ناوچەی جیاجیا ئەمەش بەیەکەم بارانی وەرزی دابارینی داهاتوو و بارانی کەپرە شینە دادەنرێت وەک ئاگادارکردنەوەیەکیشە بۆ کۆتاییهاتنی گەرمای هاوین بەیەکجاریی".

شاره‌زاكه‌ى كه‌شناسى دەڵێت، "ئەم حاڵەتە لەچەند ڕۆژی داهاتودا ئەگەری هەڵکردنەوەی ڕەشەبا هەیە بەخێرایی لەسەرخۆ بۆ مامناوەندو بەهۆی گەیشتنی بەرزە پاڵە پەستۆیەکی لاوازی کورتخایەن بۆ سەر چینی 500 ملیباری پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بەو هۆیەوە سه‌باره‌ت به‌تۆمارەکانی ڕۆژانی پێشتر بەزۆریش لەناوچەکانی خۆرئاواو گەرمیان بەرزبونەوە زیاتر دەبێت‌و بای شەماڵیش بەخێرایی لەسەرخۆ بۆ مامناوند بەردەوامدەبێت ناو بەناو تایبەت کاتەکانی دوانیوەڕۆو بەولاوە جوڵەی لەناوچەکانی خۆرئاوا زیاتر دەبێت".

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

  • 13 ڕۆژ له‌عێراق‌و له‌هه‌رێمیش 5 ڕۆژ دەکرێتە پشوو

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

سەرەکی