2   کاتژمێر پێش ئێستا 22880 جار خوێنراوەتەوە

قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

ئەندامێكی كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌، ده‌شڵێت، "پێویستە تورکیا بزانێت لەبڕیارێکی بوێرانەدا لە 12ی تەمموز کاتێک چەکەکانیان سوتاند، بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام ئەم هەنگاوە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، کە بەشێوەیەکی ستراتیژی چوەتە ناو پرۆسەی ئاشتییەوە".

موراد قەرەیلان ئەندامێكی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە لەپەیامێکدا بۆ فێستیڤاڵی ئاشتیی‌و کۆمەڵگەی دیموکرات لەدۆرتمۆند ڕایگه‌یاندوه‌، "بەبێ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، ئاشتیی راستەقینە نایەتەدی، دوو هەنگاوی سەرەکی پێویستە بۆ چارەسەری، یەکەم، دەبێت ئاپۆ بەشێوەیەکی جەستەیی ئازاد بێت، دوەمیش، دەبێت چاندو زمانی کوردی ئازادبێت، یەکسانی کولتوریش بەدیبهێنرێت".

به‌وته‌ى قه‌ره‌یلان، "بڕیاری سوتاندنی چەکەکانمان بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام نیشانەی پابەندبونمانە بەپرۆسەی ئاشتییەوە".

ئه‌وه‌شى وت، "بەبێ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، ئاشتیی ڕاستەقینە نایەتەدی، ئەمەش وەک پێشمەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەیەکی ئاشتیی هەمەلایەنە لێکدەدرێتەوە، پرسی کورد، پرسێکی سەد ساڵەیە، سەرەتا پێویستی بەدڵسۆزییە، پێویستی بەمتمانەیە، هەنگاوی گەورەی دەوێت، بەڵام دەوڵەتی تورک تائێستا پراکتیک‌و هەوڵێکی بەمشێوەیەی نیشان نەداوە، چاودێریی دەکەین، ئایا بەڕاستی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت ئەم پرسە مەزنە چارەسەربکەن یان نا؟".

له‌و په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌یدا قه‌ره‌یلان جەختیكرده‌وه‌، "دەبێت هەموو بەرپرسانی دەوڵەتی تورک‌و هەمووکەسانی پەیوەندیدار بزانن تائێستا سوێندمان لەسەر چەک دەخوارد، بەڵام لە 11ی تەمموزدا بەپێشەنگایەتی هەڤاڵ بەسێ هۆزات هەنگاوێکی گرنگ نرا، چەکمان سوتاند! ئەمە شتێکی ئاسان نییە، گەر بەشێوەیەکی ستراتیژییەوە لەم پرۆسەیە نزیک نەبوینایەتەوە، ئەوەمان نەدەکرد، هەربۆیە هەمووکەسێک بە تایبەتی دەوڵەتی تورک دەبێت جدیەتمان ببینن".

  • درۆنه‌كانى زیلینسکی گه‌یشتنه‌ ناوه‌ڕاستى خاكى ڕوسیاو كاره‌ساتیان نایه‌وه‌

  • قەرەیلان هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و له‌بابه‌تێكى هه‌ستیار ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌

  • واده‌ى یه‌كه‌م بارانى ئه‌مساڵ ئاشكرابوو

  • په‌یامێك له‌ئۆجه‌لانه‌وه‌.. "هیچ هێزێك ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت

  • 13 ڕۆژ له‌عێراق‌و له‌هه‌رێمیش 5 ڕۆژ دەکرێتە پشوو

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

سەرەکی