7   کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

نەتەنیاهۆ بۆ حەماس: چەک دانەنێن، دەرگای دۆزەختان بەسەردا دەکەمەوە

ئیرادە میدیا

بینیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائی، لە یەکەم چاوپێکەوتنی دوای ڕێککەوتننامەی شەرم ئەلشێخ، هەڕەشەی توند لە حەماس دەکات و دەڵێت: ئەگەر چەک دانەنێن، دەرگای دۆزەختان بەسەردا دەکەمەوە.

بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی شەرم ئەلشێخ و پلانەکەی دۆناڵ ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لەلایەن هەر یەک لە ئیسرائیل و حەماسەوە واژۆ کراوە، حەماس چەک دادەنێت و غەزەش نابێت هیچ چەکێکی لێ بێت.

لەوبارەیەوە نەتەنیاهۆ بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: لەسەر ئەوە ڕێککەوتووین، قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە جیبەجێ بکەین، بۆ ئەوەی دەروازەیەک بێت بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم.

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا، نەتەنیاهۆ ئەوەشی وت: دەستکەوتنی ئاشتی لە هێزەوەیە. ئێستا کە بەهێزین دەرفەتێکمان هەیە بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ زۆر لایەنی تر، ئەمەش گەورەترین دیاری دەبێت، تا بتوانین پێشکەشی گەلی ئیسرائیل و ناوچەکە و جیهانی بکەین.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرچاوەکانی نزیک لە حەماس دەڵێن: حەماس بە شێوەیەکی تر خەریکی ڕێکخستنەوە هێزەکانییەتی و بۆ ئەمەش لەناو غەزە چەندین یەکەی سەربازی درووست کردووە، باس لەوەش دەکرێت نزیکەی 7000 چەکداری وەک هێزی ئەمنی بەناو غەزەدا بڵاوکردووەتەوە.

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

  • نەتەنیاهۆ بۆ حەماس: چەک دانەنێن، دەرگای دۆزەختان بەسەردا دەکەمەوە

سەرەکی